مه‌سروور بارزانی‌: بابه‌تی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كان نه‌كرێته‌ كارتی‌ فشار بۆ سزادانی خه‌ڵكی كوردستان

:: PM:05:24:01/12/2020 ‌
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵوێزی‌ رووسیا له‌ عێراق كرد.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ دیداره‌كه‌دا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان و دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرا. دووپات له‌ په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی زیاتری پێوه‌ندییه‌كان و به‌تایبه‌تی وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا كرا.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كرد و دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ نابێت بابه‌تی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم، بكرێته‌ كارتێكی فشار بۆ سزادانی خه‌ڵكی كوردستان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان گوتی‌، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور . سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ گرنگیی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال كرد بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه‌، له‌ پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانیان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم