زانكۆی گەرمیان.. بە چەند چالاكییەك رێز لە مامۆستایەكی كۆچكردوو گیرا

:: PM:06:08:01/12/2020 ‌

لە هەنگاوێكی جیاوازادا زانكۆی گەرمیان لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، رێزی لە مامۆستایەكی كۆچكردووی زانكۆكە گرت و كتێبخانەیەكی بە ناوی مامۆستاكە كرد، هاوكات پێشانگایەكی كتێبیشی بەو بۆنەیە كردەوە.

د فەرهاد قادر، سەرۆكی زانكۆی گەرمیان، بە"وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم كتێبخانەی كۆلیجی پەرەردەی بنەڕەتی لە زانكۆی گەرمیان بە ناوی مامۆستای خوالێخۆشبوو د دلێر حەبیبەوە كرا، كە سەرۆكی بەشی عەرەبی لە زانكۆی گەرمیان بوو.

 زیاتر گوتی، هەر ئەمڕۆ پێشانگایەكی گەورەی كتێب لەلایەن چەند دەزگایەكی چاپ و بڵاوكردنەوە كرایەوە و ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت، روونی كردەوە، پێشانگاكە بە گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا كرایەوە، كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم ساڵوەگەڕیی كۆچی دوایی سەرۆكی بەشی عەرەبی لە زانكۆی گەرمیان.

 گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل