ئەم گالاکسییە نوێیە بە پێنج ڕەنگی جیاواز بڵاو دەکرێتەوە

:: PM:07:00:01/12/2020 ‌

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕای گەیاند کە کار بۆ دروستکردنی گالاکسییەکی نوێ دەکەن کە بە پێنج ڕەنگی جیاواز دەیخەنە بازاڕەکانەوە.

ماڵپەڕی ''gadgets'' ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سامسۆنگ گالاکسییە نوێیەکەی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەخاتە بازاڕەوە و مۆبایلەکە لە جۆری ''Galaxy S21'' دەبێت و پێنج ڕەنگی جیاوازیشی دەبێت، جگە لەوە کۆمپانیاکە دەڵێ، سێ کامێرای بۆ دادەنێیت کە جوانترین وێنە بگرن لەگەڵ ئەوەیشدا دیزاینێکی سەرنجڕاکێش بۆ مۆبایلەکە دەنەخشێنین کە ببێتە جێگای سەرنجی کڕیاران.

گالاکسییە تازەکە بە سێ شێوە و پێنج ڕەنگ و تایبەتمەندی جیاواز دەخرێتە بازاڕەوە

ئەوەی لەبارەی مۆبایلەکەوە ئاشکرا کراوە ئەوەیە کە بە سێ شێوە و تایبەتمەندی و نرخی جیاوازەوە دەخرێتە بازاڕەوە و پێنج ڕەنگیشی دەبێت، هەروەها لە سەرەتای ساڵی داهاتوو نمایش دەکرێت بە بەهێزترین تایبەتمەندی و جوانترین دیزاین، جگە لەوە هیچ زانیارییەکی تر ئاشکرا نەکراوە، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێ، چاوەڕێی بەهێزترین مۆبایل بن.

سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستكردنی به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له‌ ساڵی 1938 دامه‌زراوه‌ و ئێسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله‌ له‌ دنیادا و رۆژانه‌ به‌ ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌فرۆشرێن.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان