سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له جه‌یمس هییپی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها دووپاتی له ویستی به‌ریتانیا بۆ به‌رده‌وامبوونی له یارمه‌تیدان و مه‌شق و ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردا كرده‌وه.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، پێوه‌ست به بارودۆخی عێراقیش وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند، كه پێویسته هاوسه‌نگیی سیاسی و ئابووری له‌نێو پێكهاته‌كانی عێراقدا هه‌بێت.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی وڵاتی به‌ریتانیای كرد كه له شه‌ڕی داعشدا یارمه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه و هیوای به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیای خواست.