نێچیرڤان بارزانی‌ و بافڵ تاڵه‌بانی‌ كۆبوونه‌وه‌

:: PM:07:08:01/12/2020 ‌
له‌ هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید_19 به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووریدا و ته‌نگژه‌ی‌ دارایی كه‌ دۆخێكی سه‌ختی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ و كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و گفتوگۆ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان و چه‌ند پرسێكی تریان تاوتوێ كرد.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ردوولا دووپاتیان له‌ گرنگی و پێویستیی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و هاریكاریی نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ و سه‌ختییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی قۆناناغه‌كه‌ و داهاتوو كرده‌وه‌.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم