مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د.ئه‌یاد عه‌للاوی كه‌سایه‌تیی سیاسیی ناسراوی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی ئه‌نجام دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له د.ئه‌یاد عه‌للاوی كه‌سایه‌تیی سیاسیی ناسراوی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی كرد بۆ كۆچی دوایی (سوعاد) ی خوشكی.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاوخه‌می خۆی پێ ڕاگه‌یاند و هیوای خواست ، خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ببه‌خشێت.