سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، كاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه كه له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی كۆرۆنا دروستبوو زۆر باشبووه و له ته‌واوی مه‌رزه‌كانه‌وه كاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادی كردووه.
شێخ مسته‌فا عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ دوای ئه‌وه‌ی كۆرۆنا و راگرتنی هاورده و نارده راگیرا، دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، كاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مه‌رزه‌كان زۆر زیادی كردووه و به‌رده‌وام ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كان و خۆراك و پێویستییه‌كان هاورده ده‌كرێن.
زیاتر گوتی، بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسانكاری زۆر كراوه بۆ بازرگانان بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خۆراك و پێویست هاورده بكه‌ن، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی مه‌رج و ڕێنوێنییه‌كان ده‌بێت ئه‌و كاره بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خۆراك هاورده بكرێت.
زیادبوونی کاری بازرگانی و هاوردە هەلی کاری زۆری بۆ هاووڵاتییان ڕەخساندووە
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، هیچ گرفتێكی خۆراكمان نییه و به‌شی چه‌ندان مانگ خۆراك له كۆگاكان هه‌یه و به‌رده‌وامیش خۆراك و به‌شی پێویستی ناوخۆ هاورده ده‌كرێت له رووی خۆراك گرفتمان نییه.
باسی له‌وه‌یش كرد، به دڵنییایه‌وه هه‌ركات كاری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆربێت كار زیاتر ده‌بێت و هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆیه چونكه تا هاورده زیاتر بێت ناوخۆ كاری زیاتری پیویسته.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی