لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەکرێت

:: AM:10:39:02/12/2020 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی كانوونی یەكەم،  مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لەم رۆژانەدا بەردەوام لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵ بووین ، بەڵێنیان داوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بكەن. 

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، ئەگەر لەبەر هەر هۆیەك لە كاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كورتهێنانە بە قەرز دابین دەكات تا بڕە مووچەی تەرخانكراو لە بەغدا دەگات و دواتر  پارەكەی بەغدا لە بری قەرزەكە دەدرێتەوە.

باسی لەوەش كردووە، بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.




وشە - رامیار جەواد