گۆرانیبێژێكی ئەمەریكایی دەكوژرێت

:: PM:02:08:02/12/2020 ‌
بەپێی ئەو گرتە وێنەییانەی لە كامێرای چاودێریدا دەركەوتووە، گۆرانیبێژێكی بواری "راپ"ی ئەمەریكایی، لەسەر شەقامێكی ئەو وڵاتە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دێتە كوشتن.

پێگەی "ئەلعەرەبیە" ئەمڕۆ چوارشەم دووی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، كامێراكانی چاودێری ئەو رووداوەیان تۆمار كردووە كە گۆرانیبێژ "كۆری تۆمسن" كە گۆرانیبێژێكی ناوداری بواری "راپ"ـە، لەلایەن چەند كەسێكەوە لە شەقامی "ئەفۆن بنیوجرسی" نیویۆرك تەقەی لێ دەكرێ و دەكوژرێت.

بەپێی پێگە عەرەبییەكە، لە كامێراكانەوە دەبینرێ ئەو گۆرانیبێژە بەرەو ئۆتۆمبێلەكەی دەڕوات كە لە گۆشەیەكدا دایناوە، لەوكاتەدا چەند چەكدارێك دەردەكەون هێرشی دەكەنە سەر و تەقەی لێ دەكەن، ئەویش دەكەوێتە سەر زەوی.

بەپێی رووداوەكە ئەوانەی تەقەی لێ دەكەن دوو كەسن و بە دەمامك رووخساری خۆیان داپۆشیوە تا نەناسرێنەوە. دوای ئەوەی چەند جارێك تەقەی لێ دەكەن و دەڕۆن، یەك لەوان دەگەڕێتەوە و دووبارە تەقەی لێ دەكاتەوە، وەك ئەوەی دڵنیابێ لەوەی كوژرابێت. تا ئێستە هیچ كەسێك بەهۆی ئەو رووداوەوە نەگیراوە.

كۆری تۆمسن كە هونەرمەندێكی رەشپێستە و تەمەنی گەیشتووەتە 29 ساڵ، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە كە تەواوی گۆرانییەكانی لە بواری "راپ"ن.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د