یه‌كێك له به‌شه گرنگه‌كانی ئۆتۆمبێل كه ڕاگری هاوسه‌نگییه بریتییه له بووش و ته‌به‌ڵه، وه‌ك شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌م پارچه‌یه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل، ڕاگرێكی به‌هێزی تایه‌كان و بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه‌ن.
هاوكار حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، بووشی ته‌به‌ڵه ئه‌ندامێكی ماندوونه‌ناسه و هه‌میشه له جووڵه‌ی به‌رده‌وامدایه، به‌رپرسه له ڕاگرتنی هاوسه‌نگی و ڕێگرتن و چووستی گه‌یاندنی ئۆتۆمبێل و زه‌وی به نه‌گۆڕی ده‌هێڵێته‌وه، هه‌میشه هاوسه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر بووش و ته‌به‌ڵه.
وشە گرنگی بووش و تەبەڵە لە ئۆتۆمبێلەکان ئاشکرا دەکات
زیاتر گوتی، بووشه‌كان له‌سه‌ر ته‌به‌ڵه جێگیر ده‌بن، كه به‌شێوه‌یه‌كی سێگۆشه‌یی ڕێكخراوه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی و دره‌نگتر تێكچوونی ئه‌م بووشانه، داخوران یان بچڕان یان تێكچوونی ئه‌م بووشانه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه له ڕاگرتنی باڵانسی ئۆتۆمبێل و كاره‌ساتی پچڕانی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی كه به تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ستراوه.
هۆشیاریی ده‌دات، زۆربه‌ی كاته‌كان له‌كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێل ''هه‌زه'' ئه‌م كێشه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاره‌زای بواری میكانیكی بیت، له‌ڕێی ده‌نگه‌وه ده‌زانی بووش و ته‌به‌ڵه‌كه‌ت كێشه‌ی هه‌یه، چونكه ته‌قه‌ته‌ق دروست ده‌كات.