سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكان و هاووڵاتییان له عێراق به‌ده‌ست لاوازی و خراپی سیسته‌می بانكی ده‌ناڵێنن و زۆرترین كێشه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی نه‌بوونی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له بانكه‌كانی عێراق، ئه‌م كه‌لێنه‌یش وایكردووه، پاره له ماڵه‌كان بمێنێته‌وه و متمانه به بانكه‌كان نه‌كرێ، یه‌كێك له گرفته‌كانی ته‌نگژه‌ی ئابووریش بۆ ئه‌و هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاره‌یه‌كی زۆری خه‌وتوو هه‌یه و حكوومه‌ت و بانكه‌كان سیوله‌یان ده‌ست ناكه‌وێت و پاره‌كه ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه‌ی پێوه ناكرێت.
ئاژانسی
فرانس پرێس له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و پسپۆری ئابووری و سه‌رۆكی یه‌كێتی پارێزه‌ران له دیوانییه عه‌باس عه‌نید غانم بۆ ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه سیسته‌می بانكی له عێراق، دووره له هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سیسته‌می بانكداری له جیهان.
زیاتر گوتی، ئه‌م كێشه‌یه بۆ ساڵانی دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆكانی جیهان به‌سه‌ر عێراق له به‌رانبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر كوێت ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ته‌واوی بانكه‌كانی جیهان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی عێراق پچڕاند، كاتێكیش هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی ڕژێمی به‌عس ئه‌نجام درا، زۆربه‌ی بانكه‌كانی عێراق تاڵان كران، ئه‌مه‌یش وایكرد هیچ یه‌ده‌گێك له بانكه‌كان نه‌مێنێت و دووباره سه‌ر له نوێ بانكه‌كان ده‌ست به ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌ده‌گ و سیوله بكه‌نه‌وه، تا ئێسته‌یش ئه‌و باره لاره ڕاست نه‌بووه‌ته‌وه و كێشه‌ی گه‌وره له دوای خۆی جێهێشتووه.
جزب و میلیشیاكان ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن و نهێنی سامانی سه‌رمایه‌داران پارێزراو نییه
له دوای 2003ه‌وه زیاتر له 70 بانكی گه‌وره‌ی جیا جیا له عێراق دروست بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌و كه‌رته گرنگه پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ریه‌ك له بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید و بانكی عێراقی بازرگانی، ڕێژه‌ی 90%ی كه‌رتی بانكداری عێراقیان داگیركردووه و هه‌ر سێ بانكه‌كه‌یش سه‌ر به حكوومه‌تی عێراقن و به‌شێكن له كه‌رتی گشتی. ئه‌و سێ بانكه دابینكه‌ری ڕاسته‌وخۆی مووچه‌ی هه‌شت ملیۆن كارمه‌ندی كه‌رتی گشتین له عێراق، ئه‌و سیوله‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابردوویش كۆیان كردبووه‌وه، به‌هۆی هه‌ره‌سی نرخی نه‌وت و ته‌نگژه‌ی ئابووری، حكوومه‌ت ناچار بوو ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتیان كردبوو به قه‌رز لێیان وه‌ربگرێت، تا بتوانێ به‌ر له لێكه‌وته ترسناكه‌كانی ته‌نگژه‌ی ئابووری له عێراق بگرێت.
عادل سالحی به‌ڕێوه‌بری كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌خیار بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی له‌وباره‌وه گوتی، كێشه‌ی بانكه گشتییه‌كان ئه‌وه‌یه كه سه‌ر به حكوومه‌تن و هه‌ركات حكوومه‌ت بیه‌وێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه‌یش سه‌رمایه‌داران و بازرگانن پاشه‌كشه ده‌كه‌ن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی كه‌رتی گشتی، چونكه سیسته‌می بانكداری ده‌بێ نهێنی خاوه‌ن پاره‌كان بپارێزێت، نه‌ك بیخاته به‌رده‌ستی حكوومه‌ت و حزبه‌كان.
زیاتر گوتی، كه‌رتی گشتی به هه‌موو بواره‌كانییه‌وه پڕه له كێشه و گه‌نده‌ڵی و حزبایه‌تی و میزاج و مه‌زه‌ویه‌ت، له نێو سیسته‌مێكی سیاسی و كارگێڕی و دارایی له‌مجۆره‌دا هیچ وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دارێك و ته‌نانه‌ت هاووڵاتییه‌كیش متمانه ناكات كه پاره‌كانی بداته بانكه‌كانی كه‌رتی گشتی.
ئه‌و به‌ڵێنده‌ره ئاماژه‌ی دا، كه بانكی بازرگانی عێراق له دوو بانكه‌كه‌ی تر زۆر باشتره و بنه‌مای سه‌قامگیرتر و جێگیرتری هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه دروستكرا، به‌ڵام هیچ ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌شی وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داران ناكات و داوای گره‌نتی به به‌های زۆر ده‌كات كه ده‌گاته 110%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌ته‌وێ له بانك دایبنێیت، كه ئه‌مه‌یش مه‌رجی قورسه و سه‌رمایه‌داران ڕووی تێناكه‌ن، بۆیه ئێمه په‌نامان بردووه‌ته به‌ر بانكه‌كانی تری وڵاتانی دراوسێ، به تایبه‌ت بانكه‌كانی ئوردن و توركیا و لبنان و ته‌نانه‌ت ئێرانیش بۆ ئاسانكاریكردنی مامه‌ڵه‌كانمان، چونكه هێنانی كه‌لوپه‌لی و پێویستییه‌كان به زۆری له‌و وڵاتانه‌یه و سیسته‌می بانكداری باشیان هه‌یه و جێی متمانه‌ن و بێ كێشه‌ن.
دڵنیایی به ڕێژه‌ی 110%ه و ڕێژه‌ی سو‌و ده‌گاته 10% كه له دنیا شتی له‌مجۆره بوونی نییه
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش دا زۆری ڕێژه‌ی سو‌و له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌ی كه له بانك وه‌رده‌گیرێ و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری دنیا یه‌كجار زۆر و ده‌گاته 10%، له كاتێكدا له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا زیاتر نییه له 1%، ئه‌مانه زیانی گه‌وره له سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌ده‌ن، بۆیه ناچارن ڕوو له بانكی وڵاتانی تر بكه‌ن.
كاتێك له وڵاتێك بانكه‌كان به سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو دروست بكرێن، ئه‌وا هیچ كه‌س په‌نا بۆ قه‌رزكردن له هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كانی نابات، بگره ڕاسته‌وخۆ ڕوو له بانك ده‌كات، به‌ڵام له عێراق ئه‌مه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه، هه‌مووان بۆ قه‌رز ڕوو له كه‌سه‌كان و خزم و دۆسته‌كانیان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش زۆرجار ڕووداو و شه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ترسناكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سته‌به‌رێك و دیكۆمێنتێك نییه و ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی پاره‌كه وه‌رده‌گیرێت، بۆیه دواتر ده‌بێته كێشه له نێوان هه‌ردوولا.