وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتیاری ئاینی له عێراق دیوێكی تاریك و پڕ له نهێنی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و له دوای 2003ه‌وه زۆر به چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ئێسته‌یش كۆمپانیای كه‌وسه‌ری سوپای پاسداران به بودجه‌ی 600 ملیۆن دۆلار خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه و فره‌وانكردنی مه‌زاری ئیمام حوسێنه و به‌م شێوه‌یه‌یش ده‌یه‌وێ كه‌ربه‌لا هاوشێوه‌ی مه‌ككه لێ بكات و كێبه‌ركێی سعوودیه بكات، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به‌غدا هه‌موو باج و گومرگێكی له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه هه‌ڵگرتووه كه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری ئاینی ده‌هێنرێنه عێراق، بۆیه كۆمپانیاكه‌ی پاسداران كاڵای زۆر ده‌هێنێته عێراق و دواتر به‌شی زۆری له بازاڕ ده‌فرۆشێته‌وه و قازانجی گه‌وره ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ باجێك به عێراق بدات.
ماڵپه‌ڕی
سویس ئنفۆی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، قووڵكردنه‌وه‌ی جیاوازی ئاینی و هه‌ستی مه‌زه‌وی سیاسه‌تێكی ورد و پلان بۆ دانراوی تارانه كه له 2003ه‌وه له عێراق گرتوویه‌تییه‌به‌ر، تا به ته‌واوی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له دڵی عه‌ره‌بی شیعه دابشۆرێ و هه‌ستی ئاینی و مه‌زه‌وی به‌سه‌ریان زاڵ بكات، پرۆژه‌كه‌ی كۆمپانیای كه‌وسه‌ری سه‌ر به پاسداران له كه‌ربه‌لا، كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ مسوڵمانانی جیهان دروست ده‌كات، چونكه تاران ده‌یه‌وێ كه‌ربه‌لا بكاته جێگره‌وه‌ی مه‌ككه له عێراق و ژماره‌ی حاجیانی شیعه بۆ كه‌ربه‌لا زیاتر بكات له ژماره‌ی حاجیان به گشتی بۆ سعوودیه و شاری مه‌ككه و مه‌دینه، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی ململانێیه‌كی ئاینییه، هاوكات دیوێكی ئابووریشی له پشته و تاران له شوێنی عێراق زۆرترین قازانج ده‌كات، چونكه به به‌رده‌وامی خه‌ریكی كڕینی زه‌وی و باڵه‌خانه‌ن له نزیك مه‌زاری ئیمام حوسێن و حاجیانی ئێران كه ڕوو له كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن، له هۆتێلی ئێرانی ده‌مێننه‌وه و به‌مه‌یش پاره و تێچووی گه‌شت و مانه‌وه‌یان له عێراق ده‌چێته‌وه گیرفانی كۆمپانیاكانی ئێران و ئه‌مانیش ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ تاران.
وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتیاری ئاینی ده‌كات و بۆ مه‌رامی سیاسی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت
پرۆژه‌ی نوێكردنه‌وه و فره‌وانكردنی مه‌زاری ئیمام حوسێن كه له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن بلاراك گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسدارانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ و ناوی له لیستی سزادراوانی ئه‌مه‌ریكایه، زۆر به چڕی هه‌موو لایه‌نه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی ئێران قۆستووه‌ته‌وه و كرێكار و ئه‌ندازیاریش له ئێرانه‌وه ده‌هێننه كه‌ربه‌لا تا كرێی كرێكاران و ئه‌ندازیارانیش له به‌رانبه‌ر كاركردن نه‌چێته گیرفانی عێراقییه‌كان و سوودی لێ وه‌رنه‌گرن.
شه‌و و ڕۆژ كرێكارانی ئێرانی له پرۆژه‌كه كار ده‌كه‌ن و ناوچه‌كه‌یان 40 مه‌تر قووڵكردووه و له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی 50 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه پرۆژه نوێكه بنیات ده‌نێن و ژێره‌وه‌یان پڕكردووه له شیشه‌ی پۆڵایین و چیمه‌نتۆ تا پته‌وترین بناغه‌ی هه‌بێ و زۆر مه‌حكه‌م و جێگیر بێت، باڵه‌خانه‌كه له چه‌ندان نهۆم پێك دێ و ده‌ڕوانێته مه‌زاری ئیمام حوسێن، جیا له شوێنی مانه‌وه و نوێژكردن، كتێبخانه و چێشتخانه و چه‌ندان به‌شی تری خزمه‌تگوزاری ه‌لخۆگرتووه، تا زۆرترین له حیاجیان تێیدا كۆ ببنه‌وه.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیته‌رز پێنج جار نێردراوی خۆی ڕه‌وانه‌ی شوێنی پرۆژه‌كه له كه‌ربه‌لا كردووه و له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێرانی و عێراقی گفتوگۆی كردووه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌شێكی عێراقییه‌كان به‌خۆبه‌خش و له به‌رانبه‌ر پیرۆزی باڵه‌خانه‌كه و نوێكردنه‌وه‌ی مه‌زاری ئیمام حوسێن كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕه‌های كرێكارانی تر له ئێرانه‌وه هێنراون.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، كۆماری ئیسلامی ئێران سیمبۆله ئاینیییه‌كان و سیاسه‌تی گه‌شتیاری ئاینی وه‌ك هێزی نه‌رم و ستراتیجێك بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر وڵاتان به‌كار ده‌هێنێت و پشتیوانی و پایه‌كانی سه‌پاندنی هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی خۆی له ڕێی پرسی ئاینه‌وه ده‌سه‌پێنێت.
مه‌زاری ئیمام حوسێن له كه‌ربه‌لا به گوژمه‌ی 600 ملیۆن دۆلار نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه
زۆرێك له وڵاتانی دنیا له ڕێی به‌خشینی قه‌رز و كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌ستیان ده‌گه‌یه‌ننه ناو كاروباری ناوخۆی وڵاتان، به‌ڵام ئێران به پێچه‌وانه‌ی هه‌مووانه‌وه ئاینی كردووه‌ته سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان تا خه‌ڵكی وڵاتانی تر له خشته ببات و له ڕووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و فره‌وانخوازییه‌وه زۆرترین قازانج بكات.
به‌نگین ڕێكانی وه‌زیری پێشووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، تاران توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی قووڵ له عێراق بگرێت، به‌وهۆیه‌وه چی بیانه‌وێ بێ حسابكردن بۆ حكوومه‌ت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هێزی نه‌رم و پێوه‌ندی ئاینی به‌كارده‌هێنن، بۆ گه‌یشتن به ته‌واوی ئامانجه سیاسییه‌كانیان له عێراق.
حكوومه‌تی عێراق مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی ده‌كات كه له پرۆژه ئاینییه‌كان كار ده‌كه‌ن و له هه‌موو باج و سه‌رانه‌یه‌كیان خۆش ده‌بێت، له‌و دۆخه سه‌خته‌ی ئابووری ئێران تێی كه‌وتووه، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی زێڕینه و زۆرترین كاڵا و كه‌لوپه‌ل له ئێرانه‌وه به ناوی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه ده‌هێنرێته عێراق و دواتریش سه‌رجه‌می له بازاڕ ده‌فرۆشرێته‌وه و قازانجی تاران له‌و بازرگانییه دوو هێنده ده‌بێت و هیچ سوودێكیشی بۆ گه‌نجینه‌ی عێراق و گیرفانی هاووڵاتییان نییه.