مامۆستایه‌كی زانكۆ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كانی به‌شدار له حكوومه‌ت له‌كاتی ته‌نگژه‌كان پارتی به‌ته‌نیا جێده‌هێڵن و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه پارتی به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵده‌گرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، فارس نه‌ورۆڵی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی/ هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی راگه‌یاند، كێشه‌ی گه‌وره له تێگه‌یشتن له ناو حزبی كوردی هه‌یه له رووی سیاسی و حوكمڕانی، تا ئێسته‌یش له كوردستان حزبی به‌شداری ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانیوه رۆڵی خۆیان بگێڕن، به‌جۆرێك ئه‌وانه كه به‌شداری حكوومه‌ت ده‌كه‌ن ته‌نیا له كاتی سه‌ركه‌وتن باسی باشی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
دوو لایه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی هاوبه‌شی حكوومه‌تن، به‌ڵام ئه‌مانه پێیان وایه ته‌نیا به‌شداری سه‌ركه‌وتنه‌كانن
روونی كرده‌وه كه ئێسته دوو لایه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی هاوبه‌شی حكوومه‌تن، به‌ڵام ئه‌مانه پێیان وایه ته‌نیا به‌شداری سه‌ركه‌وتنه‌كانن به‌جۆرێك كاتێك ته‌نگژه‌یه‌ك دروست ده‌بێت، پارتی به ته‌نیا جێده‌هێڵن.
لای خۆیه‌وه عومه‌ر ره‌نگێنه‌یی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، كاتێك حكوومه‌ت خزمه‌ت ده‌كات و كاری باش و به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت به شانوباڵی حكوومه‌ت هه‌ڵده‌دات و ده‌ڵێ ئێمه ئه‌وه‌مان كردووه، به‌ڵام كه پێچه‌وانه بووه‌وه هه‌مووی لێی راده‌كات و پارتی به ته‌نیا ده‌هێڵنه‌وه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له كابینه‌كانی رابردووه‌وه تا ئێسته ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون له حكوومه‌ت، له دۆخه هه‌ستیاره‌كان پارتییان جێهێشتووه و حوكمداری ته‌نیا به وه‌رگرتنی پۆست تێگه‌یشتوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی