به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه و به‌فیتی وڵاتانی ھه‌رێمی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ھێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ھێزی پێشمه‌رگه و ده‌رفه‌تیان له‌وه وه‌رگرتووه كه شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ كورد حه‌رام كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش سنووری خۆی ھه‌یه.
لیوا به‌كر فه‌قێ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌داخه‌وه په‌كه‌كه پێویست بوو زیاتر كار و چالاكییه‌كان بخه‌نه سه‌ر وڵاتی خۆیان و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له ھه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ھه‌یانه بیپارێزن و ڕه‌چاوی بكه‌ن و له به‌رچاوی بگرن.
ڕوونی كرده‌وه، په‌كه‌كه به فیتی وڵاتانی ھه‌رێمی ئه‌و ھه‌ڵوێسته ده‌نوێنن، به‌مه‌ش ئه‌جێندانی وڵاتان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ھه‌ركه‌س و ھه‌ر گرووپێك دژی ھه‌رێم كێشه دروست بكات، ده‌چێته خانه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای دوژمن، بۆیه پێویسته بگه‌رێنه‌وه بۆ عه‌قڵی لۆجیك و كێشه‌یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ھه‌رێم ھه‌بێت كه نیانه، به دیالۆگ چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
لیوا به‌كر فه‌قێ گوتی، ئێمه كاردانه‌وه‌مان نه‌بوو و نامانه‌وێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ھه‌بێت، چونكه سه‌رۆك بارزانی شه‌ڕی كوردی له‌گه‌ڵ كوردی حه‌رام كراوه، ئه‌وانیش ده‌رفه‌تیان له‌وه بینیوه، بۆیه ھه‌موو شتێك سنووری خۆی ھه‌یه و ئه‌وكات سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێم و حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كان پێویسته ئه‌و ھه‌ڵوێسته یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم