باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له به‌رانبه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، كه هێرشه‌كه زیانێكی زۆر كه‌م و ڕووكه‌شی به‌ر باڵوێزخانه‌كه گه‌یاندووه و هیچ زیانێكی گیانیشی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی ده‌دا كه ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ناوچه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "سه‌وز"یان كرده ئامانج، له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری باڵوێزخانه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، زیانی زۆر كه‌م به كۆمه‌ڵگه‌ی باڵوێزخانه گه‌یشتووه و هیچ زیانێكی گیانی و بریندارێكیشی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تردا هاتووه، زانیاریمان پێگه‌یشتووه كه زیان به ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان له نزیك باڵوێزخانه گه‌یشتووه و ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی برینداریش له ڕیزی هاووڵاتییانی سڤیل هه‌یه.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی داوه، وه‌كچۆن چه‌ندان جاری تر دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستدرێژی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری حكوومه‌تی عێراق، بۆیه داوا له ته‌واوی سه‌ركرده سیاسییه‌كان و حكوومییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، كه هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له‌و جۆره هێرشانه و سزادانی به‌رپرسانی ئه‌مجۆره كارانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مشه‌و پێنج مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، دوو له مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری باڵوێزخانه له ئاسمان ته‌قێنرانه‌وه و ئه‌وانه‌ی تریش له ده‌وروبه‌ری باڵوێزخانه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه.