لە سلێمانی نەخۆشێكی 99 ساڵی كۆڕۆنای تێپەڕاند

:: AM:08:14:22/12/2020 ‌
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی كۆماری سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، نەخۆشێكی تەمەن 99 ساڵ توانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێپەڕێنێت ئەوەیش تەنها بەماوەی یەك هەفتە.

د.داهات حەوێزی پزیشكی پسپۆری هەناوی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی كۆماری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیوویەتی، لە چەند رشۆژی ڕابردوو ژنێكی بەساڵاچووی لەدایكبووی 1921 كە نەخۆشی زەخت و نەخۆشی دڵی هەبوو،  تووشی كۆڕۆنا ببوو بۆ نەخۆشخانەكەمان گوازرایەوە.

باسی لەوەشكردووە، لەكاتی داخڵ بوون لە نەخۆشخانەی كۆماری سلێمانی دەركەوت هەوكردنی سییەكانی زۆرە و پێویستی بە ئۆكسجین هەیە، بەهۆی كەم خوێنیش ناچاری دوو بتڵ خوێنی وەرگرت، دوایی تووشی بێهۆشی و جەڵتەی مێشك بوو.

ڕوونی كردووەتەوە، بەهیمەتی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانە دوای مانەوەی زیاتر لە هەفتەیەك بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت.






وشە - رامیار جەواد