قۆڵبڕ و ساخته‌چییه‌كان له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بوونیان هه‌یه، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی به پیلان و تاكتیكه‌كانیان زۆرترین خه‌ڵك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، چه‌ند ڕۆژێكه دۆسیه‌ی سلێمان هه‌ڵشۆیی بووه‌ته جێی باسی میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سێ برایش كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سلێمان كردووه، چیرۆكه‌كه‌ی بۆ "وشه" ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌و سێ برایه ناویان "ئاسۆ، شێرزاد، ڕێبوار عوسمان وسوو"ه و وه‌ك خۆیان ده‌یگێڕنه‌وه، سه‌ره‌تا ته‌نیا گوێبیستی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه بوون له‌گه‌ڵ سلێمان هه‌ڵشۆیی، كه‌سێك به ناوی محه‌مه‌د هه‌ڵشۆیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس "مه‌رزییه" كه نرخه‌كه‌ی 17 هه‌زار دۆلار بوو واته ده‌فته‌رێك و 70 وه‌ره‌قه، به نرخی 26 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن سلێمان هه‌ڵشۆیی بۆی خه‌ملێنرا تا له چوار مانگ پاره‌كه‌ی پێ بدات، سلێمان هه‌ڵشۆیی هه‌زار و 100 دۆلاری به محه‌مه‌د دا بێ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك وه‌ك دیاریی، كاتێك ئێمه‌یش ئه‌وه‌مان بیست، بڕیارمان دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
ئاسۆ عوسمان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، من و دوو براكه‌م له ڕێی كه‌سێكی تر به ناوی محه‌مه‌د خاڵی كه وه‌ك ده‌ڵاڵی سلێمان هه‌ڵشۆیی كاری ده‌كرد، ناسیمان و بڕیارمان دا كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ین و چووین بۆ بانوه‌قه‌ڵ كه ئیشه‌كان له‌وێ ده‌كران و پێویست سه‌ره بگرین و به بلیت بچیته ژووره‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، یه‌كێك له ئێمه چووه ژووره‌وه و ئۆتۆمبێلێكمان پێدا كه بایی 10 هه‌زار دۆلار بوو، به نرخی 18 ه ه‌زار خه‌مڵاندی و وه‌سڵێكی پێداین، كه ناو و واژۆی كه‌سێكی تری له‌سه‌ر بوو، نه‌ك سلێمان هه‌ڵشۆیی.
ئۆتۆمبێلی دووه‌ممان بۆی برد كه نرخه‌كه‌ی 12 هه‌زار و 300 دۆلار بوو، به 20 هه‌زار و 500 دۆلار بۆ ماوه‌ی سێ مانگ خه‌ملێنرا، واته دوای سێ مانگ دوو ده‌فته‌ر و پێنج وه‌ره‌قه‌مان پێ ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش سه‌ره‌تا 500 دۆلاری به دیاری پێداین.
پاره‌ی وه‌ك دیاری له ده‌ره‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به خه‌ڵك ده‌دا و متمانه‌ی لا دروست ده‌كردن
ئاسۆ باس له چیرۆكی سێیه‌م ئۆتۆمبێل ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی سێ هه‌زار دۆلار بووه و به نرخی شه‌ش هه‌زار بۆ ماوه‌ی سێ مانگ خه‌ملێنراوه، وه‌سڵی هه‌ر سێ ئۆتۆمبێله‌كه‌یش كه‌سانی جیاواز واژۆیان له‌سه‌ر كردبوو.
سلێمان هه‌ڵشۆیی سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاده‌كێشا و پاره‌ی وه‌ك دیاری پێ ده‌دان، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كێشه‌ی پاره‌یان هه‌بووایه، ئه‌مه‌یش وایكردبوو كه خه‌ڵك متمانه‌ی پێ بكه‌ن و به‌لێشاو ڕووی تێ بكه‌ن.
كه‌سێكی تر به ناوی ڕێباز عه‌بدوڵا باس له مامه‌ڵه‌كردنی خۆی له‌گه‌ڵ سلێمان هه‌ڵشۆیی ده‌كات و به "وشه"ی گوت، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس كه نرخه‌كه‌ی 18 هه‌زار دۆلار بوو و هه‌شت هه‌زار دۆلارم وه‌رگرته‌وه و 10 هه‌زار مایه‌وه، به گوێره‌ی مامه‌ڵه‌كه‌یش ده‌بوو سه‌ری ساڵ 19 هه‌زار دۆلارم پێ بداته‌وه، به‌ڵام دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ناردمه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هه‌بوو، منیش ئۆتۆمبێله‌كه‌م فرۆشته‌وه و دانه‌یه‌كی ترم به 17 هه‌زار دۆلار كڕی و بۆم نارد.
كاتێك خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ناردمه‌وه به‌هۆی بوونی كێشه باوه‌ڕم پێی كرد و كه ئه‌و نیازی بردن و خواردنی نییه، بۆیه كه ئۆتۆمبێلی دووه‌م بۆ نارد، وه‌سڵه‌كه‌م به واژۆوه بۆ هاته‌وه.
پشده‌ر/ سابات عومه‌ر.