جیاواز له ساڵانی ڕابردوو ئه‌مساڵ له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ ئاهه‌نگێك بۆ شه‌وی سه‌رساڵ به‌ڕێوه ناچێ، گه‌شتوگوزار ده‌ڵێ، به‌ڕێوه نه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كان هیچ له داهات زیاد و كه‌م ناكات، به‌ڵام بۆ دۆخی بازاڕ باشتر بوو ئه‌گه‌ر پێشوازی له گه‌شتیاران بكرایه.
رۆژی 24ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنونێی نوێی تایبه‌ت به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرد. دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له شه‌وی سه‌ری ساڵ هیچ ئاهه‌نگ و گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و جه‌ژنه به‌ڕێوه ناچێت، هه‌روه‌ها هه‌ر كافتریا و هۆتێل و شوێنێك ئاهه‌نگ بگێڕێ ئه‌وه به 10 ملیۆن دینار سزا ده‌درێ.
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..