میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دوا ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی و له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی په‌نابه‌رانی بۆ ئه‌مه‌ریكا درێژ كرده‌وه، ئه‌مه‌یش به بڕیارێكی ترسناك و نیگه‌رانكه‌ر بۆ په‌نابه‌ران هه‌ژمار ده‌كرێت.
پێشتر
تره‌مپ له مانگی نیسان/ئه‌پریل بڕیاره‌كه‌ی تا 31ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر درێژ كرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ریش كه بڕیاره‌كه ماوه‌ی به‌سه‌ر ده‌رچوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه واده‌كه‌ی تا كۆتایی مانگی ئادار/مارسی 2021 درێژكرایه‌وه.
درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه زۆرێك له كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا به ده‌ست كه‌می ده‌ستی كاره‌وه ده‌ناڵێنن، به تایبه‌ت به‌هۆی كۆرۆنا كه سه‌دان هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا گیانیان له ده‌ست دا و ڕێژه‌ی ده‌ستی كار ڕووی له كه‌می كردووه و كۆمپانیاكانیش داوای ده‌ستی كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و دۆخه سه‌خته‌ی به‌هۆی كۆرۆنا تێی كه‌وتوون، دووباره په‌ره به به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌پێدانی كارگه‌كانیان بده‌نه‌وه.
پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كه له 20ی ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵات به فه‌رمی ده‌گرێته ده‌ست، به توندی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ چوونی بۆ كۆشكی سپی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.