بەهائییەکان ئایینێکی جیاوازن لە ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فه‌ڵه‌ستینى كۆن و ئیسرائیلى ئێسته بوونیان هه‌یه، ئه‌وان هەموو ئایینەکانی تر و هیچ ئایینێکی پێش خۆشیان ڕەت نەکردووەتەوە، ئەوان ئایینێکی یەکتاپەرستن و پێغەمبەرەکەشیان ناوی "بەهائوڵڵا"یە. به‌ڵام ئه‌وه‌ى بووه‌ته ئاسته‌نگ بۆ ئه‌وان ئازادییه‌كانیانه له عێراق و ئێران كه زه‌وت كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چوارى كانوونى دووه‌م، ئه‌میر عووسمان مه‌ولوود به‌ڕێوبه‌رى پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌هائییه‌كان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى تریش له هه‌رێمى كوردستان مافه‌كانیان پارێزراوه و به ئازادانه ده‌توانن په‌یڕه‌وى ئاینه‌كه‌ى خۆیان بكه‌ن.
زیاتر گوتى، به‌پێى یاسى ژماره پێنجى ساڵى 2015 له په‌رله‌مانى كوردستان كه تایبه‌ت بوو به یاساى پاراستنى مافى پێكهاته‌كان، مافه‌كانیان پارێزراوه و ده‌توانن به ئازادانه په‌یڕه‌وى ئاینه‌كه‌ى خۆیان بكه‌ن.
ئاماژه‌ى دا، به‌هائییه‌كان له ناو وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و نۆنه‌رایه‌تى و چه‌ندان هۆبه‌ى تریان هه‌یه، به‌ڵام په‌رستگایان نییه ئه‌ویش خۆیان داوایان نه‌كردووه ده‌نا هیچ ڕێگرییه‌ك نییه له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، ساڵانه په‌یڕه‌وانى ئاینى به‌هائییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان مه‌ڕاسیمى تایبه‌ت به‌خۆیان به پێغه‌مبه‌رى به‌هائییه‌كان "بەهائوڵڵا" ده‌كه‌نه‌وه، به‌پێى ئاماریش كه له‌زارى نوێنه‌رى به‌هائییه‌كان ده‌ستمان كه‌وتووه له هه‌رێمى كوردستان تاكو ئێسته نزیكه‌ى 300 خێزانى به‌هائیمان هه‌یه.
لاى خۆیه‌وه پارێزه‌ر محه‌مه‌د عوسمان له‌كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "سەرباری گۆڕینی سستمی حوکمڕانی لە عێراق، هێشته به‌هائییه‌كان لە مافی ئاشکراکردنی ئایینەکەیان بێبەشن و ناتوانن پەیڕەوی نەریتەکانیان بكەن، تەنانەت ئایینەکەیان لە بەڵگەنامە فەرمییەکان هاوشێوەی ئایینەکانی تر تۆمار نییە".
"ئایینی بەهائیی بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بە سەرۆکایەتی حزبی بەعس لەساڵی 1970 به دەرچونی یاسای ژمارە (105)ی تایبەت بە قەدەغەکردنی چالاکییەکانیان قەدەغە کرا، هه‌روه‌ها لە ساڵی 1975 به بڕیاری ژمارە 358ی تۆمارکردنی بەهائییەکان لە تۆمارەکانی باری شارستانی سڕکرا." محه‌مه‌د عوسمانى پارێزه‌ر واى گوت.
ڕاى گه‌یاند، به‌پێى دەستوری نوێی عێراق بەتایبەتی لە ماددەی 41 کە تیایدا هاتووە، /عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە باری کەسێتییان، بەپێی ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕەکانیان، ئەو کارەش بەیاسا رێکدەخرێت، له مادده‌ى 42یش هاتووه، /كه هەموو تاکێکیش ئازادی فیکر و بیروباوەڕی هەیە".
ئه‌و پارێزه‌ره نه‌یشارده‌وه كه له ته‌واوى عێراق به‌هائییه‌كان ته‌نیا له هه‌رێمى كوردستان مافیان هه‌یه و له‌ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق ژیانیان له مه‌ترسیدایه به‌ۆهى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێسته‌ى عێراق شیعه‌یه و له‌ژێر هه‌ژموونى ئێران په‌یڕه‌وانى ئه‌و ئاینه ڕووبه‌ڕووى له‌ناوچوون و كۆچى زۆره‌ملێ ده‌كرێن.
یاد حیكمه‌ت، كوڕه کوردێکە و لەسەر پەیڕەوی ئایینی بەهائییەکانە به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "من پێش ئه‌وه‌ى به‌هائى بم كوردم، چونکە لە کوردستان لەدایکبوومه، لە سلێمانى چومەتە قوتابخانە هاوڕێکانم هەموویان ئایینیان جیاواز بووه، بەڵام قەت کێشەمان نەبووە و زۆر ڕێزیان گرتووم و منیش كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌بووه، له‌كوردستان زۆر ئازادانه مافه‌كامان پارێزراوه".
ڕوونى كرده‌وه، "ئەشکەوتی پیرۆزی بەهائییەکان لە کوردستان، دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی، كه‌پیرۆزترین شوێنمان و دووەم پیرۆزترین شوێنە لە جیهان دوای حەیفا له‌ئیسرائیل، پێغەمبەرەکەمان بەهائوڵڵا، بۆ ماوەیەک لەو ئەشکەوتە لە خەڵوەتدا بووە، بۆیە باشووری کوردستان پیرۆزییەکی تایبەتی بۆ ئێمه هه‌یه".
بەهائییەت ئایینێکە کە میرزا حسێن عەلی نووری ناسراو بە بەھائوڵڵا لە سەدەی 19 لە ئێران دایمەزراند. بەهائییەکان باوەڕیان وایە کە بەهائوڵڵا (1817-1982) نوێترین نێردراوی خوایە لە زنجیرە نێردراوانی پێشوو وەکو ئیبراهیم، مووسا، بوودا، زەردەشت، عیسا، محەمەد. بەھائوڵڵا لە ساڵی 1863 ئەم ئایینە نوێیەی ئاشکرا کرد. ژمارەی شوێنکەوتووانی ئەم ئایینە زیاتر لە حه‌وت ملیۆن و 800 هەزار کەس خەمڵێنراوە. ناوەندی جیهانی بەهاییەکان لە شاری حەیفای وڵاتی ئیسرائیلە. ھەرچەندە ئایینەکە بە زەویدا بڵاوبووه‌تەوە و باھاییەکان لە زۆربەی شوێنەکانی جیھان بڵاوبوونەتەوە، ئەم ئایینە لە ئێران ھێشته زۆر بەرھەڵەستی دەکرێت.
باھائییەکان پێیان وایە کە ئەو کتێبە پیرۆزانەی کە نێردراون بۆ مرۆڤایەتی ھەموو یەک سەرچاوەیان ھەیە و ھەر یەکەیان لەلایەن ھەمان خواوە نێردراون، بەڵام ھەر یەکەیان شیاو بووە بۆ کاتی خۆی و بۆ ژمارەی دانیشتوانەکانی ناوچەکان. دەکرێت بوترێت کە ئایینی باھایی ئایینێکی یەکتاپەرستییە. باھییەکان پێیان وایە کە دەتوانن چاکە بکەن بۆ مرۆڤایەتی تاکو لە خودا زیاتر نزیک ببنەوە. بە بۆچوونی باھاییەکان باھائولڵا دوایین نێردراو بووە کە خوا ناردوویەتی، ئەوان ھەروەھا ھەوڵی دامەزراندنی یەکسانی و ئاسایشی دەکەن لە جیھاندا.