به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "وشه" دراوه، ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه له كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كان و له دوای نوێژه‌كان ده‌چنه مزگه‌وته‌كان و داوای پاره و هاوكاری ده‌كه‌ن، به‌شێكیان باندن و به ئۆتۆمبێل و تاكسی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی بانده‌كه‌وه بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له سلێمانی، له دوای بانگی ئێواره‌وه به‌شی زۆری مزگه‌وته‌كانی سلێمانی كچ و ژن ده‌چنه ئه‌وێ و دوای ته‌واوبوونی نوێژ، داوای پاره له نوێژخوێنان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش بێزاریی مامۆستایانی مزگه‌وتی و نوێژخوێنانی به دوای خۆی هێناوه. پۆلیسی شاره‌كه ده‌ڵێت، "له هه‌ر شوێنێك سواڵكه‌ر بینرا ده‌كرێ، پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكرێ".
كه‌سێك / نایه‌وێ ناوی بنووسرێ/ به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و ژن و كچانه‌ی به ئێواره ده‌چنه ئه‌و شوێنانه و داوای پاره ده‌كه‌ن، خاوه‌ن ماڵ و خێزان نین و به‌رده‌وام كه‌سێك ده‌یانهێنێ و ده‌یانبات.
ئه‌وانه‌ی كاری سواڵكردن ده‌كه‌ن له بازاڕ و ترافیك و شوێنه گشتییه‌كان، به‌شێوه‌ی باند ئه‌و كارانه‌یان پێ ده‌كرێت، به‌یانیان به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت و شه‌وانیش كۆ ده‌كرێنه‌وه و ده‌برێنه شوێنێكی تایبه‌ت بۆ مانه‌وه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌ر شوێنێك، كۆڵان یان شوێنی گشتی، بازاڕ و مزگه‌وته‌كان، پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرابێت له بوونی كچ و ژنی سواڵكه‌ر و ئه‌وانه‌ی داوای پاره ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كه چووه‌ته شوێنه‌كه و گرتوونی.
له باره‌ی بوونی ئه‌و دیارده‌یه له مزگه‌وته‌كان به‌شێوه‌ی باند، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی گوتی، "ئێمه ناتوانین له هه‌ر مزگه‌وتێكی ئه‌م شاره پۆلیسێك دابنێین، به‌ڵام مامۆستایانی ئه‌و مزگه‌وته یان نوێژخوێنان له كاتی بوونی ئه‌و حاڵه‌ته، ده‌توانن پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه‌ن و ئێمه ده‌چین ده‌یانگرین".
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن زیاتر ژنی عه‌ره‌ب و ئێرانین، به زۆری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناوچه‌ی پیشه‌سازی و هه‌ندێ له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن.
له شاری سلێمانی، پردی سه‌رچنار یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه وێستگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كچ و ژنانه‌یه و به رۆژ و شه‌وان تا دره‌نگ له شوێنه ده‌مێننه‌وه، هه‌ندێكیان به ناوی شتفرۆشتنه‌وه له پاڵ ئه‌وه‌دا كاری تر ده‌كه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی