ڕێكخه‌ری په‌ستانی به‌نزین ''Fuel Rail Pressure Sensor'' به‌شێكی گرنگه له‌ناو سیستمی به‌نزین كه به شێوه‌زاری پیشه‌سازی به ''مرجع'' ناو ده‌برێت، وه‌ك به‌ناوه‌كه‌یدا دیاره ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتییه له ڕێكخستن و پاراستنی په‌ستانی به‌نزین به جێگیری، بۆ ئه‌وه‌ی نۆزڵه‌كان پرژاندنێكی دروستی به‌نزین بكه‌ن و بزوێنه‌ر له هه‌موو بارودۆخێك به‌بێ گرفت ئیش بكات.
هاوكار حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندازیاری میكانیكی ئه‌وه‌ی بۆ ''وشه'' ئاشكرا كرد، شوێنی ڕێكخه‌ری په‌ستانی به‌نزین له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه هێڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نزینی زیاده‌یان هه‌یه بۆ ناو تانكی، ده‌كه‌وێته سه‌ر ''Fuel Rail'' به‌زۆری له‌سه‌ر ڤاكیۆمی ده‌كشنی سارد ئیش ده‌كات، به‌ڵام له‌و ئۆتۆمبێلانه كه هێڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نزینی زیاده‌یان نییه و ته‌نیا له یه‌ك هێڵی ناردنی به‌نزین پێكهاتووه، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ڕێكخه‌ری په‌ستانی به‌نزین له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی فیول په‌مپ ده‌به‌سترێت.
زیاتر گوتی، تێكچوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌م و زیاد تێكردنی نۆزڵه‌كان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر ئیشكردنی بزوێنه‌ر جێده‌هێڵێت.
ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە چەند نیشانەیەک هەن دەریدەخەن ڕێکخەری پەستانی بەنزین خراپبووە:
یه‌كه‌م - دره‌نگ هه‌ڵبوونی ئۆتۆمبێل واته به چه‌ند سلفێك بزوێنه‌ر ئیش ده‌كات.
دووه‌م - تاك ئیشكردنی بزوێنه‌ر.
سێیه‌م - كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی ئۆتۆمبێل و دابه‌زینی ئاستی توانای بزوێنه‌ر.
چواره‌م - هه‌بوونی لێچوونی به‌نزین و زیاد سووتاندنی به‌نزین.
پێنجه‌م - هه‌بوونی دووكه‌ڵی ره‌ش له ئه‌گزۆزی ئۆتۆمبێل.
شه‌شه‌م - ڕه‌شبوونی پلاكه‌كان و له پڕ كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل.
حه‌وت - هه‌بوونی به‌نزین له سۆنده‌ی ڤاكیۆمی به‌ستراو به ڕێكخه‌ری په‌ستانی به‌نزین.