به‌های
بیتكۆین ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد و به ڕێژه‌ی 5% ڕووی له به‌رز بوونه‌وه كرد، شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بیتكۆین چاوه‌ڕوان ده‌كرێ قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌ره‌سه بكاته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوو تووشی ئه‌م دراوه ئه‌لیكترۆنییه بوو.
ئێسته نرخی بیتكۆینێك به‌رانبه‌ر به 41 هه‌زار و 530 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و پێشتریش له مانگی ئادار/مارس ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه نرخی ڕووی له دابه‌زین كرد و له 30 هه‌زار دۆلار به‌رانبه‌ر بیتكۆینێك ڕووی له نزمبوونه‌وه كرد، تا له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو گه‌یشته 20 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
له‌م دواییه خواست له‌سه‌ر كڕینی دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین زۆر زیادی كردووه و زۆرترین متمانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داران په‌یداكردووه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو پێشبینییه‌كان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه له دوای كۆرۆنا ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری گه‌وره به رۆكی جیهان ده‌گرێت، سه‌رمایه‌داران بۆ خۆپاراستنیان له زیانی گه‌وره له كاتی ته‌نگژه، پشت به بیتكۆین ده‌به‌ستن و ئه‌مه به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانن.
پسپۆرانی ئابووری له بانكی جی پی مۆرۆگانی ئه‌مه‌ریكی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئێسته بیتكۆین كێبه‌ركێی گه‌وره له‌گه‌ڵ كانزای زێڕ ده‌كات و پێشتر هه‌مووان بۆ خۆپاراستن له ته‌نگژه په‌نایان بۆ كڕینی زۆرترین زێڕ ده‌برد، به‌ڵام ئێسته له ته‌ك زێڕ كڕینی بیتكۆین بووه‌ته دیارده‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو.