ده‌مانچه‌ی پزیشكی داهێنرا

:: PM:10:55:08/01/2021 ‌
كۆمپانیای نانۆمیدیكی ئیسرائیلی ئامێرێكی پزیشكی به‌ ناوی "سپاین كیر" به‌رهه‌مهێنا كه‌ به‌ ده‌مانچه‌ی پزیشكیش ناوی ده‌برێت، ئێسته‌یش له‌ ئه‌وروپا و هیند و ئیسرائیل به‌كارده‌هێنرێ و ئه‌ركی ئه‌و ئامێره‌یش بریتییه‌ له‌ دروستكردنی تۆڕێكی پارێزه‌ر به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی سووتاون و برینداربوون.

ڕۆژنامه‌ی گاردیان له‌وباره‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ده‌مانچه‌ پزیشكییه‌كه‌ یارمه‌تیده‌ری زۆری برینداران و سووتاوان ده‌دات، كه‌ بتوانن به‌ ئاسایی بشۆردرێن، یان ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یان سووتاوه‌ و توانای ڕێكردنیان هه‌یه‌ خۆیان بچنه‌ حه‌مام و بتوانن خۆیان بشۆن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر برین و شوێنی سووتاوییه‌كه‌ دروست ببێت.

پزیشكان و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ده‌مانچه‌ پزیشكییه‌كه‌ ده‌ڵێن، كارئاسانی زۆر ده‌كات و تۆڕێكی هاوشێوه‌ی پێست دروست ده‌كات، له‌سه‌ر شوێنی برین و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ به‌ پیسبوونی برین و گه‌یشتنی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان بۆ نێو برینه‌كان نادات و به‌ پاكی ده‌یانهێڵێته‌وه‌.

جیا له‌وه‌یش‌ كه‌سی بریندار و سووتاو به‌ ئاسایی ده‌توانێ جووڵه‌ بكات و هێنده‌ وریای شوێنی برینه‌كه‌ی نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و تۆڕه‌ی به‌ ده‌مانچه‌كه‌ له‌ شوێنی برینه‌كه‌ ده‌درێ، زۆر به‌ باشی كۆنتڕۆڵی برینه‌كه‌ ده‌كات.



وشە - باز ئه‌حمه‌د