د . زێدان ڕه‌شید برادۆستی، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی زانیاری له‌سه‌ر جیۆگرافیا و مێژووی ده‌ڤه‌ری برادۆست كۆ كردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له كتێبێكدا دوای چاپكردن بڵاوی ده‌كاته‌وه.
كتێبی ده‌ڤه‌ری برادۆست به به‌راورد له‌گه‌ڵ كتێبه‌كانی تر جیاوازه، چونكه قسه و بۆچوونی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تێدا نییه و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی داڕێژراوه، ئه‌وه‌ی باس كراوه و نووسراوه، هه‌مووی زانیارییه و پشت به به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌ی دروست به‌ستراوه؛ نووسه‌ری كتێب به‌شێوازی زاستی باس له مێژووی برادۆست و جیۆگرافیا و شوێنه‌واره‌كانی ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "وشه" دراون، كتێبه‌كه چاپ كراوه و له ڕۆژانی داهاتوو ده‌گاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
د. زێدان ڕه‌شید برادۆستی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، شاره‌زای بواری شوێنه‌وار و نووسه‌ری كتێبی "ده‌ڤه‌ری برادۆست"، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نه‌بوونی هیچ كتێبێك له‌سه‌ر مێژوو، جیۆگرافیا، شوێنه‌وار و پێكهاته‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆست، وایكرد له ساڵی 2015 ده‌ست به نووسینی ئه‌م كتێبه بكه‌م، خۆشبه‌ختانه كۆتایی به كاره‌كان هات و دوای دیزاین و كاری پێویست، ڕه‌وانه‌ی تاران كرا و له‌وێ چاپ كرا.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌ی مه‌یدانی 90%ی شوێن به شوێنی ده‌ڤه‌ری برادۆستم به زۆربه‌ی زۆری گونده‌كانیه‌وه كردووه، توانیم زانیاریی زۆر باش په‌یدا بكه‌م و به‌ڵگه‌ی دروست له‌سه‌ر شوێنه‌وار، كه‌له‌پوور، مێژوو و جیۆگرافیای ده‌ڤه‌ره‌كه په‌یدا بكه‌م، له حه‌وت به‌شی كتێبێكدا كۆی بكه‌مه‌وه.
دكتۆر زێدان برادۆستی ده‌ڵێت: كتێبه‌كه بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی برادۆست و ده‌وروبه‌ری گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌بێ، به‌تایبه‌ت بۆ چینی قوتابی، مامۆستا، نووسه‌ر، رۆشنبیر و رۆژنامه‌وانان، چونكه تینووی وه‌رگرتنی سه‌رچاوه و زانیاری له‌سه‌ر مێژووی ده‌ڤه‌ری برادۆستن، ئه‌و كتێبه‌ش ئاسانكاریی زۆر باش بۆ خوێنه‌ران ده‌كات و به ئاسانی ئاشنای برادۆست ده‌بن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
نووسه‌ری كتێبی "ده‌ڤه‌ری برادۆست" گوتی، ئه‌مه كاری كۆتایی نییه، به‌ڵام ده‌ستپێكێكی زۆر گرنگیشه كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان خستوومه‌ته‌ڕوو، سنووری جیۆگرافیای برادۆست له هه‌رێمی كوردستان و له ئێرانیش چۆن بووه و چه‌ند بووه، جیۆگرافیای دابه‌شبوونی ئێسته‌ی برادۆست و ژماره‌ی گونده‌كانی و لێكدانه‌وه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی ناوی برادۆست له چییه‌وه هاتووه، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی هۆزی برادۆست، هه‌روه‌ها مێژووی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌سه‌رده‌می ئۆڕاڕتۆ و پێش عوسمانییه‌كان، سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانی تێدایه كه ڕه‌نگه بۆ خه‌لكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش شتی نوێ و نه‌بیستراو بن.
دكتۆر زێدان برادۆستی له ساڵانی ڕابردوو توانیویه‌تی 109 ناوچه‌ی شوێنه‌واری گرنگ له ده‌ڤه‌ری برادۆست بدۆزێته‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار تۆمار بكرێ، ڕای گه‌یاند: ئه‌مه بۆ من جێی دڵخۆشییه كه له‌بری حكوومه‌ت و ده‌زگا شوێنه‌وارییه‌كان، ناوچه‌ی شوێنه‌واری بدۆزمه‌وه كه مێژوویه‌كی یه‌كجار كۆنیان هه‌یه و بۆ مێژووی كوردستان گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
كتێبی "ده‌ڤه‌ری برادۆست" له حه‌وت به‌شی زانستی پێك دێت، له 43 هه‌زار و 767 وشه پێك هاتووه، ژماره‌ی سپاردنی 1089ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كتێبخانه گشتیه‌كانی ھه‌رێمی وه‌رگرتووه.
به‌شه‌كانی كتێبی ده‌ڤه‌ری برادۆست:
لایه‌نی جیۆگرافی و ناساندنی ھۆزی برادۆست؛ مێژووی ده‌ڤه‌ری برادۆست، له كۆنه‌وه تا دابه‌شكردنی كوردستان و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق؛ شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری برادۆست پێش رووپێوی ئێمه؛ به‌شی پێنچه‌م، شه‌شه‌م و حه‌وته‌م، تایبه‌ته به‌و ناوچه شوێنه‌واری و كهلهپوورییانه كه له ناوچه‌ی برادۆست ھه‌ن و دۆزراونه‌ته‌وه كه ژماره‌یان 109 ناوچه‌ی گرنگی شوێنه‌وارین.
سه‌رچاوه‌كان:
له 56 سه‌رچاوه‌ی كوردی، 146 سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی، ده‌یان به‌ڵگه‌ی عوسمانی، هه‌شت سه‌رچاوه‌ی فارسی، 46 سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی و زمانه‌كانی تر پێكهاتووه، كۆی گشتی سه‌رچاوه بهكارھاتووهكان له كتێبی ده‌ڤه‌ری برادۆست 258 سه‌رچاوه‌ی زانستین.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی