له دوای هۆڵیوود له ئاستی دنیا و بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی، دنیای بۆڵیووده له هیندستان كه ساڵانه ده‌یان فیلمی پڕۆفیشناڵی هیندی به‌رهه‌م دێنێت و به‌شێك له ئابووریی ئه‌و وڵاته، پێوه‌ست ده‌بێ به فیلمه‌كانی. له‌ناو ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی بۆڵیوود، ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره هه‌ن كه به ئاین مسوڵمانن، بۆیه پێگه‌ی "
فه‌رفیش"ی میسری ئاماژه‌ی به ژماره‌یه‌ك ناوی مسوڵمان له دنیای بۆڵیوود كردووه.
شارۆخ خان كه ناوێكی زۆر دیاری ئه‌و دنیایه‌یه و له دنیای عه‌ره‌بیدا زۆرترین هه‌واداری هه‌یه، جیاله‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی ناوداره، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ره. تا ئێسته خاوه‌نی 80 فیلمه و ده‌یان خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه. هاوكات شارۆخ خان له خێزانێكی مسوڵماندا په‌روه‌رده كراوه.
عومه‌ر خان‌یش كه به‌هه‌مانشێوه مسوڵمانه و ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری بۆڵیووده، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ریشه. زیاتر له 30 ساڵه له‌و بواره‌دا كار ده‌كات و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه.
سه‌یف عه‌لی خان كه ده‌كاته هاوسه‌ری كارینا كاپووری ئه‌كته‌ری ناودار. خۆی ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری دنیای بۆڵیووده و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه، ئه‌ویش له خێزانێكی مسوڵماندا په‌روه‌رده كراوه.
عارف خان كه پێرار به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد، به‌پێی نه‌ریت و شه‌ریعه‌تی ئیسلام له شاری بۆمبای له هیند به خاك سپێرا، ئه‌ویش ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رێكی زۆر ناوداری دنیای بۆڵیوود بوو.
فه‌ریده جه‌لالیش خاتوونه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری دینی بۆڵیووده، زیاتر له 50 ساڵه له‌و بواره‌دا كار ده‌كات و جیا له سینه‌ما، چه‌ندان كاری ته‌له‌ڤزیۆنیشی هه‌یه، فه‌ریده له زیاتر له 200 به‌رهه‌می هونه‌ریی به‌شداریی كردووه.
سه‌لمان خان كه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری دنیای بۆڵیووده و زۆرترین هه‌واداری له دنیادا هه‌یه، ئه‌ویش له خێزانێكی مسوڵماندا په‌روه‌رده بووه. زیاتر له 30 ساڵه له بواری سینه‌مادا كار ده‌كات و خاوه‌نی ده‌یان فیلمه.
جیا له‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئاماژه به ناوه‌كانیان دراوه، ده‌یان ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی له دنیای بۆڵییودا كار ده‌كه‌م كه به ئاین، مسوڵمانن. ئه‌مانه‌ی لێره‌دا ئاماژه به ناوه‌كانیان دراوه، ته‌نیا نموونه‌ن.