چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له به‌غدا ئاشكرایان كرد، كه به نهێنی و شاره‌وانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، نزیكه‌ی 30 پۆستی كارگێڕی و جێبه‌جێكردن و چاودێری گۆڕانكاری تێدا كردووه، له ڕێی گواستنه‌وه و دامه‌زراندنی كه‌سانی تر، ئه‌مه‌یش به ئاگه‌داری و ره‌زامه‌ندی فراكسیۆنه گه‌وره‌كانی ناو په‌رله‌مان بووه كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هیچ ڕاگه‌یه‌نراو و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه بۆ كاندیدان به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری بوونی نه‌بووه و پرۆسه‌كه به نهێنی هێلراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له دوو مانگی ڕابردوو به‌هۆی مه‌ترسی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق و سه‌رقاڵبوونی هه‌مووان به‌و هه‌ڕه‌شانه و گرفتی ئابووری و ته‌نگژه‌ی مووچه‌وه، فراكسیۆنه گه‌وره‌كانی په‌رله‌مان كه شیعه‌كان ده‌گرێته‌وه، به نهێنی چه‌ندان پۆستی هه‌ستیاریان له كۆمسیۆن به كه‌سانی تر گۆڕیوه، ئه‌مه‌یش جێی نیگه‌رانی و گومانه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، ئه‌و گۆڕانكارییانه به شاراوه‌یی و نهێنی گومانی زۆر هه‌ڵده‌گرێ و مه‌ترسی هه‌یه، كه به‌شبه‌شێنه و كاریگه‌ری حزبه‌كان له‌سه‌ر كۆمسیۆن قووڵ و فره‌وان ببێته‌وه و هه‌مان ئه‌زموونی كۆمسیۆنی پێشوو دووباره ببێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ رووخانی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی، كۆمسیۆنیش له ژێر فشاری خۆپێشانده‌ران هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و تۆمه‌تبار كرا به ساخته‌كاری و یاریكردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه باڵا ده‌سته‌كانی به‌غدا.
تا ئێسته گۆڕانكاری له 30 پۆستی كارگێڕی و جێبه‌جێكردن و چاودێری كراوه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه باسی له‌وه‌یش كردووه، ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رسڕمانییه، هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییانه به ڕه‌زامه‌ندی و ڕاسپارده‌ی فراكسیۆنه گه‌وره‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه بوون، له كاتێكدا كۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆیه و ناكرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك نه حزب و نه فراكسیۆنه‌كان ده‌ست له كاروباره‌كانی وه‌ربده‌ن، گرووپی میلیشیاكان ڕۆڵی گه‌وره‌یان له‌و گۆڕانكارییانه گێڕاوه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق دابنێن و زۆرینه‌ی ڕه‌های كورسییه‌كان ببه‌نه‌وه.
ئاشكرابوونی ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدایه كه به به‌رده‌وام حزبه‌كان و په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان داوا ده‌كه‌ن، كۆمیسۆن سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بێ و هیچ كه‌س ده‌ست له كاروباره‌كانی وه‌رنه‌دات، به‌ڵام واقیع و ڕاستییه‌كان شتێكی تره و خۆیان ده‌ستیان له كاروباری كۆمسیۆن وه‌رداوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاڵوگۆڕ له پۆسته هه‌ستیاره‌كانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن و كه‌سانی نزیك له خۆیان له پۆسته‌كان داده‌نێن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، حزبه كلاسیكییه‌كانی شیعه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان زۆر لاواز بووه، په‌نایان بۆ ئه‌مجۆره كارانه بردووه و ده‌یانه‌وێ هه‌رچۆنێك بێ خۆیان به پێگه و كورسی زۆره‌وه له نێو خولی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بهێڵنه‌وه.
په‌رله‌مانتار حوسێن عه‌ره‌ب له هاوپه‌یمانی "عێراقیون" له‌وباره‌وه گوتی، هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی حزبی له كاروباری كۆمسیۆن، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی دروست ده‌كات، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه كۆمسیۆن به سه‌ربه‌خۆیی بمێنێته‌وه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕ و دامه‌زراندنانه بكرێته‌وه كه 30 به‌رپرسی كۆمسیۆن گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هێنراوه له ژێر فشاری حزبه گه‌وره‌كان و میلیشیاكان و پێویسته دادگه‌ی باڵا هه‌ڵوێستی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئه‌نجامه‌كه‌ی بهێته دی.
ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێوه‌ندی به چه‌ندان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆن كردووه، به‌ڵام ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه هیچ زانیاری و بۆچوونێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بخه‌نه‌ڕوو، ته‌نانه‌ت به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنیش گوتوویه‌تی، كه ڕێپێدراو نییه لێدوان بدات.
ئه‌م هه‌نگاوه گومان له‌سه‌ر پاكی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كه‌ی دروست ده‌كات و هۆشداری ده‌درێت
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌م هه‌نگاوانه له ئێسته‌وه گومان له‌سه‌ر پاكی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی دروست ده‌كات، كاتێك هه‌ژموونی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له به‌غدا به‌سه‌ر كۆمسیۆنه‌وه زاڵ بێت، ئه‌وا دۆخه‌كه جێی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و شه‌قامیش نابێت.
زیاتر گوتی، گۆڕینی كۆمسیۆن و حكوومه‌ت، تۆزێك هیوای به خه‌ڵك داوه‌ته‌وه، تا متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق بكه‌ن، كاتێك هه‌مان ئه‌زموونی پێشوو دووباره ببێته‌وه، ئه‌وا دۆخی وڵات به‌ره‌و كاره‌سات هه‌نگاو ده‌نێ و گه‌نجان و خۆپێشانده‌ران هیچ ده‌رفه‌ت و هه‌لێكی تر به حزبه‌كان و توێژی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وا له به‌غدا ناده‌ن.
عه‌بتان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه عێراق له‌به‌رده‌م دووڕیانێكدایه، یان پرۆسه‌یه‌ی سیاسی ئارام و بێ گرفت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و جێی متمانه‌ی هه‌مووانی لێ ساز ده‌كرێ، یانیش ئه‌وا دۆخی وڵات به ته‌واوی هه‌ره‌س ده‌هێنێت و ئاڵۆزی و توندوتیژی ته‌واوی وڵات ده‌گرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ڕێ نه‌درێ یاری به چاره‌نووسی وڵات بكرێ، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه باڵاده‌سته‌كانی به‌غدا و حزبه كلاسیكییه‌كان كه ترسیان هه‌یه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به توندی سزا بدرێن.