به‌هۆی خراپیی دۆخه‌كه‌ی و ته‌نگژه‌ی دارایی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان ده‌ستی به داخستنی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ناردنه‌وه‌ی ئه‌ندام و كادره‌كانی بۆ ماڵه‌وه كردووه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیش ده‌ڵێ: دۆخی داراییمان خراپه و به‌دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێین.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی حكوومیی نییه و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2018 هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست نه‌هێنا، هه‌رزوو رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی دارایی بووه‌وه، ئێسته‌ش دۆخه‌كه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه و ده‌ستی به داخستنی مه‌ڵبه‌نده‌كان كردووه، له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی داخست.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به "وشه" دراون، ئێسته حزبه‌كه قه‌رزاری كرێی ئه‌و باڵه‌خانانه‌یه كه مه‌ڵبه‌نده‌كانی له ناوچه‌كان تێدایه و ناتوانێ كرێی مانگانه بدات، بۆیه ده‌یه‌وێ له داهاتوودا به‌شێك له مه‌ڵبه‌نده‌كانی دابخات و ته‌نیا چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی كه‌م بهێڵێته‌وه.
ته‌نیا ده‌توانین قه‌رز بكه‌ین و پاره له‌م و ئه‌و وه‌ربگرین
كه‌مال زراری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌نگژه‌ی دارایی ته‌نگی به حزبه‌كه‌یان هه‌ڵچنیوه و ئێسته ناتوانن كرێی مانگانه‌ی ئه‌و باڵه‌خانانه بده‌ن كه مه‌ڵبه‌نده‌كانیان تێدایه، بۆیه به ناچاری ده‌ستیان به داخستنی مه‌ڵبه‌نده‌كان كردووه.
زیاتر گوتی، ئێسته مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكمان داخستووه و ئه‌ندام و كادره‌كانمان ناردووه‌ته ماڵه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ به‌دوای چاره‌سه‌رێكی جێگره‌وه بگه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی داخستنی مه‌ڵبه‌نده‌كانمان به‌رده‌وام نه‌بێت.
زیاتر گوتی، مه‌ڵبه‌نده‌كانی ناوچه‌كانی تر هه‌مان كێشه‌ی داراییان هه‌یه، ئێمه‌ش هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییمان نییه، ته‌نیا ده‌توانین قه‌رز بكه‌ین و پاره له‌م و ئه‌و وه‌ربگرین، ئه‌ندامه‌كانمان له‌و دۆخه زۆر به خۆڕاگری كاره‌كانیان كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "وشه" دراون، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه به‌نیازه له دوو مانگی داهاتوو ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی تر دابخات كه له كرێدان، چونكه مانگانه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پێ نادرێت و ته‌نیا چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی كه‌می وه‌ك ئه‌وانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌هێڵێته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ره‌ڕای داخستنی مه‌ڵبه‌نده‌كان، قه‌رزاری ته‌واوی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌یه كه له ماوه‌ی ساڵی 2014 كاریان بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه كردووه و تا ئێسته نه‌یتوانیوه ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ته‌نگژه داراییه‌كه، ئێسته ئه‌و حزبه تووشی ته‌نگژه و كێشه‌ی ناوخۆیی بووه، له ماوه‌ی رابردوو 15 له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه وازیان له حزبه‌كه هێنا و جیا بوونه‌وه و هێڵی گۆڕانكارییان دروست كرد كه ئێسته به باڵی ناڕازی داده‌نرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی سیاسه‌ت و كاره‌كانی رابه‌ری گشتی ئه‌و حزبه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به بۆچوونی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئیتر له كایه‌ی سیاسی كوردستان چووه‌ته ده‌ره‌وه و ناتوانێ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ببێته‌وه خاوه‌نی كورسی په‌رله‌مان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵانی 2009 بۆ 2014 له سه‌رده‌می رابه‌ری پێشووی سدیق عه‌بدولعه‌زیز، خاوه‌نی دوو كورسیی په‌رله‌مان بوو.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ره‌تا له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك زانا و كه‌سایه‌تی دامه‌زراوه، تا ئێسته چه‌ندان باڵ له‌و حزبه جیا بوونه‌ته‌وه كه دیارترینیان كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه.
ئێسته بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی خاوه‌نی هیچ میدیاییه‌ك نییه و كه‌ناڵه‌كه‌ی له ساڵی 2014ـه‌وه داخراوه، ته‌نیا پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و چه‌ند په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی