ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستاندا ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه ''كڕاون'' زۆر هاتوون و له پێشانگاكان مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت، ئه‌م ئۆتۆمبێلانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخیان كه‌مه و ئۆتۆمبێلی باشن، خه‌ڵكانێكی زۆر له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كڕیان، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك هه‌یه زۆرجار له‌و ئۆتۆمبێله‌دا ڕوو ده‌دات كه خێراییه‌كی دیاری ده‌كات و سیستمی خێرایی ده‌شێوێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، له شوێنی كاركردنم ڕۆژانه زیاتر له 15 جۆری ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه سه‌ردانمان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ بكه‌ین، به‌ڵام دانه‌یه‌كیان كێشه‌ی خێرایی هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌توانی له 60 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا زیاتر بڕوات.
زیاتر گوتی، جگه له‌وه ئۆتۆمبێله‌كه له‌خۆیه‌وه ئیستۆپی ده‌گرت و جه‌ڕه‌سێكی زۆر به‌هێزی لێ ده‌هات و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕاده‌گرت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش گڵۆپی ABS و گڵۆپی دژه خلیسك فلاشی ده‌كرد، له پشكنینی كۆمپیوته‌ری كێشه‌كه‌مان ته‌نیا له خواری سوكان دیاری كرد كه خوارییه‌كی زۆر بچووكی هه‌بوو، دوای ڕاستكردنه‌وه‌ی سوكانه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ما، بۆیه خواریی سوكان له‌م ئۆتۆمبێلانه‌دا ئه‌م جۆره گرفته دروست ده‌كات.
ئەم شارەزایە چەند هۆشیارییەک دەدات و دەڵێ، سوکان خواری بەتایبەت لە ئۆتۆمبێلی مەلیکەدا ئەم گرفتانە دروست دەکەن:
یه‌كه‌م - ئه‌م ئۆتۆمبێلانه نابێت به ملیم سوكانیان خوار بێت، ئه‌گه‌ر نا ئۆتۆمبێله‌كه له‌خۆیه‌وه ئیستۆپ ده‌گرێت و ناهێڵێت له 60 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا زیاتر بڕۆیت.
دووه‌م - ئه‌م ئۆتۆمبیلانه سوكانیان پێشتر ڕاست بووه ئێسته كراوه‌ته چه‌پ، زۆر جار ئیشه‌كان به خێرای و ئیهمالی كراون، بۆیه له‌كاتی كڕینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبیلانه پێویسته سه‌ره‌تا پشكنینێكی كۆمپیوته‌ری بۆ بكه‌یت بۆ ئاگاداربوون له كێشه‌ی كاره‌باییه‌كان و به وردی لای بڵانسێك پشكنینی بۆ سوكان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌ستانی نه‌خوازراو به‌دوور بیت.
سێیه‌م - چونكه سوكانیان گۆڕاوه، به‌مه‌یش ڕادێته‌ری گه‌رمیان ته‌رك كراوه و گه‌رمیان ئیش ناكات، به‌ڵام ده‌توانرێت ڕادێته‌رێكی گه‌رمیان بۆ دابنێیته‌وه و گه‌رمی ئیش ده‌كاته‌وه.
چواره‌م - به شێوه‌یه‌كی گشتی ئۆتۆمبێلی باشن، به‌ڵام چونكه كاره‌باییان زۆره، بۆیه ئاوانیش به‌ده‌ر نین له كه‌موكورتی كێشه‌ی كاره‌باییه‌كان، بۆیه له‌كاتی هه‌بوونی كێشه پێویسته سه‌ره‌تا پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ بكه‌یت.