لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌كه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان، له دواكۆبوونه‌وه‌یدا، كه دووشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م له هه‌ولێر ئه‌نجامی دا، بڕیاری دا لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی دیار محه‌مه‌د سدیق و به ئه‌ندامیه‌تیی ئاڵان قادر، سه‌فین كانه‌بی، سه‌ركار عه‌لی خان و نه‌وزاد قادر، كه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیین، پێك بهێنێت، به مه‌به‌ستی كاركردن بۆ چۆنیه‌تیی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
لیژنه‌ی ئۆڵمپی رای گه‌یاند، بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كار بێت بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كان و په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له هه‌ڵه‌بجه.
لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2006 دامه‌زراوه و نوێنه‌رایه‌تی له شاره‌كانی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام هێشته له هه‌ڵه‌بجه نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نییه.