دان كۆپه‌ر ناوێكی ئاسایی نییه له فه‌رهه‌نگی تاوان و تۆماری پۆلیسی تاوانه‌كان له ئه‌مه‌ریكا و پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیش، ئه‌و یه‌كێك له ئاڵۆزترین دزییه‌كانی له جیهان كرد و ئێسته 50 ساڵ به‌سه‌ر دزییه‌كه تێپه‌ڕیوه و تا ئێسته نازانرێ كێیه و له كوێیه و چی به‌سه‌رهاتووه، ڕووداوه‌كه به سه‌یرترین و نامۆترین دزی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت.
دزییه‌كه‌ی دان كۆپه‌ر ئاسایی نه‌بوو، ئه‌و له 24ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 1971 سه‌رنشینی فڕۆكه‌یه‌ك بوو كه له پۆرتلانده‌وه گه‌شتی بۆ شاری سیاتڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو شاره‌كه زۆر دوور نییه، بۆیه گه‌شتێكی خێرا و ئاسایی بوو، كۆپه‌ر وه‌ك سه‌رنشینێكی ئاسایی بلیتی گه‌شته‌كه‌ی كڕی و چووه ناو فڕۆكه‌كه‌وه.
ژماره‌ی گه‌شته‌كه 305 بوو و فڕۆكه‌كه‌یش خاوه‌نداری بۆ كۆمپانیای نۆرسوێست ئۆریه‌نت ئیرلاینس ده‌گه‌ڕایه‌وه، به گشتی ماوه‌ی گه‌شته‌كه ته‌نیا 30 خولهك بوو، به‌ڵام به‌هۆی پلانه‌كه‌ی دان كۆپه‌ر ده‌یان سه‌عاتی خایاند.
كۆپه‌ر له شوێنی دانیشتنه‌كه‌ی بانگی كارگوزاری ناو فڕۆكه‌كه‌ی كرد كه ناوی "فلۆرێنس شافنر" بووه و كۆپه‌ر كاغه‌زێكی به شافنر دا و ئه‌میش وا تێگه‌یشت كه به‌هۆی جوانییه‌كه‌ی سه‌رسامی بووه و ناونیشانی خۆی پێ ده‌دات، به‌ڵام كاتێك كاغه‌زه‌كه‌ی كرده‌وه له‌سه‌ری نووسرا بوو، له جانتاكه‌م بۆمبێك بوونی هه‌یه و ده‌مه‌وێ له ته‌كمه‌وه دابنیشیت.
ئێسته‌یش كه‌س نازانێت چۆن له فڕۆكه‌كه ده‌رچووه و به‌ره‌و كوێ چووه
شافنر له ته‌ك كۆپهرهوه داده‌نیشێت و كۆپه‌ر جانتاكه‌ی ده‌كاته‌وه و به ته‌واوی ڕوون ده‌بێته‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر وایه‌ر و پاتری و دوگمه‌ی سوور له شێوه‌ی بۆمبێك له ناو جانتاكه‌ی بوونی هه‌یه.
كۆپه‌ر داوای كرد كه پێوه‌ندی بكه‌ن و 200 هه‌زار دۆلاری بۆ ئاماده بكه‌ن تا سه‌عات پێنجی ئێواره و به جانتایه‌ك پێی بده‌ن، چوار پهرهشووتیش بهێننه ناو فڕۆكه‌كه، كاتێكیش ده‌نیشینه‌وه، پێویستم به بارهه‌ڵگره‌كه كه سووته‌مه‌نی زۆری تێدا بێ، تا په‌كم نه‌كه‌وێ و هیچ ههڵخهڵهتاندنێكیشم ناوێت، به پێچه‌وانه‌وه په‌نجه به دوگمه سووره‌كه‌وه ده‌نێم.
شافنر چوو به قسه‌كانی به فڕۆكه‌وانه‌كان گوت و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م فڕۆكه‌وانه‌كان قسه‌یان كرد و داوایان كرد كه ماسكی گه‌یشتنی ئۆكسجین ببه‌ستن و كێشه‌یه‌ك له بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه دروست بووه.
به‌هۆی ئه‌و گرفته‌وه فڕۆكه‌كه ماوه‌ی دوو سه‌عات به ئاسمانه‌وه خولایه‌وه و تا هه‌موو داواكارییه‌كانی
كۆپه‌ر له سیاتڵ ئاماده‌كرا و سه‌عات 5:39 خوله‌كی ئێواره فڕۆكه‌كه نیشته‌وه و هه‌موو 200 هه‌زار دۆلار و چوار په‌ڕه‌شووت بردرایه ناو فڕۆكه‌كه و پڕ كرا له سووته‌مه‌نی و دووباره ده‌ستی به فڕین كرده‌وه.
فڕۆكه‌كه 36 كه‌سی تێدا بوو و كۆپه‌ر ڕێی دا كه به‌شی زۆریان داببه‌زن، پاشان به فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گوت كه به‌ره‌و مه‌كسیكۆ سیتی پایته‌ختی مه‌كسیك بفڕێت، فڕۆكه‌كه بچووك بوو و بۆ گه‌شتی ماوه كورت بوو، سووته‌مه‌نی ئه‌و ڕێگه دووره‌ی لا نه‌بوو، بۆیه بڕیاریان دا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری رینۆ له‌سه‌ر ڕێگه بنیشنه‌وه و سووته‌مه‌نی بكه‌نه فڕۆكه‌كه‌وه.
نزیكه‌ی 50 ساڵه به‌دوای دا ده‌گه‌ڕێن و هیچ شوێنه‌وارێكی نادۆزرێته‌وه
له كاتی فڕینه‌وه‌ی چه‌ندان فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌دوای فڕۆكه‌كه‌وه بوون تا شوێنی بكه‌ون و ڕزگاری نه‌بێت، له ڕێگه ده‌رگه‌ی پشته‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كرایه‌وه، ئه‌و فڕۆكانه‌ی چاودێریان ده‌كرد تێبینی هیچ شتێكیان نه‌كرد كه له فڕۆكه‌كه بكه‌وێته خواره‌وه.
كاتێكیش فڕۆكه‌كه له سه‌عات 10:15 خوله‌كی شه‌و له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری رینۆ نیشته‌وه، پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی له ده‌وری كۆبوونه‌وه و وردترین پشكنینیان كرد، به‌ڵام هیچ شوێنه‌واری كۆپهریان له‌ناو فڕۆكه‌كه نه‌دۆزییه‌وه و تا ئێسته‌یش نازانرێ، چۆن چۆنی له فڕۆكه‌كه ده‌رچووه، هه‌رچه‌نده له‌و ناوچه‌یه‌ی كه ده‌رگه‌ی پشته‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یش كراوه پشكنینی فره‌وان و ورد كرا، له‌و شوێنه‌یش كه بارهه‌ڵگرێكی پڕ له سووته‌مه‌نی بۆ ئاماده كرابوو، هیچ شتێك نه‌دۆزرایه‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌مووانی تووشی سه‌رسڕمان كرد.
تۆماری لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كۆپه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی 13 مه‌تر به‌سه‌ر یه‌كه‌وه به‌رزبوونه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش وه‌ك كۆدێكی شاراوه ماوه‌ته‌وه و كه‌س نه‌یتوانیوه بیكاته‌وه، له نێو خه‌ڵكیش ناوبانگێكی گه‌وره‌ی دروست كرد و گۆرانی زۆری به‌سه‌ردا گوترا و زۆر كه‌سیش لاساییان كرده‌وه، به‌ڵام به ته‌واوی شكستیان هێنا.
ئێسته كه 50 ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی فڕاندنی فڕۆكه‌كه و وه‌رگرتنی 200 هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕ ده‌بێت، هێشتایش پۆلیس هیچ وه‌ڵامێكی لا نییه و هه‌رچه‌نده به به‌رده‌وامیش ئه‌و پرسیاره لای لێكۆڵه‌رانی پۆلیس و په‌یمانگه و كۆلێژه‌كانی تایبه‌ت به بواری ته‌ناهی ده‌كرێ و خراوه‌ته سیسته‌می خوێندنیانه‌وه، به‌ڵام مه‌ته‌ڵێكه و بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.