وه‌ك نه‌ریتێكی لێ هاتووه و له‌ناو كوردستانیشدا باوه، منداڵ كاتێك له دایك ده‌بێت، دوای حه‌وت ڕۆژ قژی چاك ده‌كرێت، به‌ڵام زۆر كه‌س تا ئێسته‌ش نازانن سووده ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و قژبڕینه چییه؟.
ماڵپه‌ڕی
mawdoo3ی عه‌ره‌بی، له هه‌واڵێكدا باسی له‌و هۆكارانه كردووه كه وا له خه‌ڵك ده‌كات ڕوو بكه‌نه چاككردنی قژی منداڵی ساوا و سووده‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه.
چاككردنی قژی منداڵی ساوا یان سفركردنی قژی ساوا، له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه به‌پێی زانست سه‌لمێنراوه، ئه‌و قژه به‌شێكه له‌و پێكهاتانه‌ی بۆ پاراستنی بێخی سه‌ر له وشكبوون و زیانگه‌یاندنی له‌كاتی گه‌شه‌كردنی له سكی دایكی‌دا هه‌ن، واته بۆ ئه‌وه دروست بووه تا ساواكه له‌و شتانه بپارێزێت.
ئه‌و قژه له‌و كاته‌دا ته‌واوی ئه‌و میكرۆب و ورده به‌كتریایانه له سه‌ری منداڵه‌كه دوور ده‌خاته‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه زیانی پێ بگه‌یه‌نن، واته هه‌ر ئه‌و قژه ده‌بێته هه‌ڵگری میكرۆب و به‌كتریاكان و باشتر وایه له‌دوای له‌دایكبوون لاببرێت.
هه‌سته‌كانی بۆن، تام و بینین زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن
پزیشكان ده‌ڵێن، كاتێك ئه‌و قژه‌ی منداڵ لاده‌برێت، ئینجا قژی به‌هێزتر و توندتر و بریقه‌دارتر دێته‌وه؛ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ لابردنی ئه‌و قژه‌ی له سكی دایكییه‌وه هه‌یبووه، هه‌سته‌كانی بۆن، تام و بینین زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن و گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه خێراتر ده‌بێت.
شایانی باسه، به‌پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ده‌بێت دوای حه‌وت ڕۆژ له له‌دایكبوونی منداڵی ساوا، قژی ببڕێت و بكێشرێت، کێشی قژەکە بەزێڕ پێوان بکرێت و بەو ئەندازەیە پاره‌ی بۆ بكرێت به خێر، بۆیه زۆر له مسوڵمانانی دنیا بێ زانینی سووده ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌م كاره، شوێن ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه‌وتوون، لەناو کوردستانیش بڕینی قژی کۆرپەلە هەر لەبەر ئەو هۆکارە بووەتە نەریت.