ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ جێگركردنی پشكی كورد له بودجه هه‌نگاوی گرنگ نراوه و لیسته عێراقییه‌كانیش به ئاراسته‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد كار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق /یه‌كێتی/، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌ك ده‌نگی كورد له به‌غدا هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه ئێسته كاری بۆ بكرێ و ده‌بێ ناكۆكی و نیگه‌رانییه‌كانی هه‌رێم نه‌بردرێته به‌غدا.
روونیشی كرده‌وه كه بۆ جێگیركردنی مافه‌كانی كورد له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌نگاوی باش نراوه و لیسته عێراقییه‌كان و سوننه‌یش هه‌نگاوه‌كانیان به ئاراسته‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد خراپن نییه.
پشتگیری له دواخوزییه‌كانی كورد و ته‌واوی پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌كه‌ین
لای خۆیه ئایات مزه‌فه‌ر گوته‌بێژی لیستی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی، بۆ "وشه" گوتی، پێشوازی گه‌رم له هه‌نگاوه‌كانی جێگیركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ین له بودجه‌دا به تایبه‌ت داخوازی و مافه‌كانی گه‌لی كورد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه بودجه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی عێراقه و هاتنه پێشه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌خوازێ مافه‌كانی كوردی تێدا جێگیر بكرێ.
محه‌مه‌د عوسمان سه‌رۆكی لیستی به‌یارقی خێر، به "وشه"ی راگه‌یاند، پشتگیری له دواخوزییه‌كانی كورد و ته‌واوی پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌كه‌ین به تایبه‌ت هاوولاَتییانی كوردستان كه ساڵانێكه ته‌نگژه‌ی دارایی به‌رۆكی گرتوون.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پێشتریش سه‌رۆكی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم نیازپاكی هه‌رێمی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێشانداوه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی