زرنگاندنەوەی گوێ مانای چییە؟

:: PM:07:49:14/01/2021 ‌

هەندێكجار دەنگێكی بێزاركەر لەناو گوێچكەتەوە دێت كە تەنیا خۆت گوێبیستی دەبیت، زوو نامێنێت یان ماوەیەك دەخایەنێت، ئەوە زرنگانەوەی گوێیە، ئەو حاڵەتە تووشی 15-20%ی خەڵك دەبێتەوە و دەنگەكە نزمە یان بەرزە، لە یەك گوێچكەیە یان هەردووكیان، رەنگە كێشەت لە بیستن و كاركردن و خەوتن بۆ دروست بكات.
90%یان تووشی لەدەستدانی بیستنی ئاستێكی دیاریكراوی دەنگ دەبن
ئەو حاڵەتە نەخۆشی نییە، بەڵام رەنگە نیشانەیەك بێت بە بوونی هەڵە و ناتەواوییەك لە كۆئەندامی بیستن، وەك ماڵپەڕی " Healthline"، باسی كردووە، كە رەنگە نیشانەیەكی لەدەستدانی هەستی بیستنی پێوەست بە بەتەمەنداچوون یان شێوانی سووڕی خوێنەوە بیت.

دوو جۆر زرنگانەوە هەیە، یەكەم خودی، كە تەنیا خۆت گوێبیستی دەبی و بڵاوترە، هۆكارەكەی بوونی كێشەیە لە گوێی دەرەوە یان ناوەند یان ناوخۆ، هەروەها بوونی كێشە لە هەستەدەمارەكانی بیستن یان بەو بەشەی مێشك كە بەرپرسە لە لێكدانەوەی هەستە ئاماژەكان، دووەم بابەتی، پزیشكەكەت لەكاتی پشكنین ئەویش گوێبیستی دەبێت، جۆرێكی دەگمەنە و بەهۆی بوونی كێشەیە لە لوولەكانی خوێن یان ئێسكی گوێی ناوەند یان گرژبوونی ماسولكەكانی.

هۆكاری باوی تووشبوون بەو حاڵەتە بەركەوتنی دەنگی بەرزە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ، كە 90%ی تووشبووانی زرنگانەوە تووشی لەدەستدانی بیستن بۆ ئاستێكی دیاریكراوی دەنگ دەبن بەهۆی دووچاربوونیان بۆ ژاوەژاوەوە، كە زیان بە هەستەخانەكانی گوێچكەی ناوەوە دەدات، لەوانە دارتاش و فڕۆكەوان و میوزكژەنی رۆك و كرێكارانی چاككردنەوەی شەقام و هیتریش.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل