بایدن یەكەم چریكەی وه‌شاند

ھەژماری نوێى جۆ بایدن سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا
:: AM:11:16:15/01/2021 ‌
ئه‌مڕۆ جۆ بایدن سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، ھەژماری نوێ و فەرمی خۆی لەسەر پێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "تویتەر" ڕاگەیاند و یەكەم چریكەیشی وه‌شاند.

جۆ بایدن سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا له‌ یه‌كه‌م تویتى ڕاى گه‌یاندووه‌، "هه‌ڤاڵه‌كان ئەمە دەبێتە ھەژماری تایبەتم بە ئەركە فەرمییەكانم لە سەر تویتەر وەك سەرۆكى ئه‌مه‌ریكا".

ڕوونى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌عات 12:01ی ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌م 20 كانوونی دووەم، تویته‌ره‌كه‌م به‌فه‌رمى دەبێتە (سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا - POTUS). بەڵام تا ئەو كاتە من هاشتاگى @joebiden بەكاردەھێنم.

حه‌وتى كانوونى دووه‌م، هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران، كه‌ دوو گرنگترین و گەورەترین دامەزراوەی یاسایی و سیاسی ئەمەریكان، كۆتاییان بە سەرجەم كێشە و تەنگژەكانی پێوەندیدار بەهەڵبژاردن هێنا و جۆ بایدنیان بە سەرۆكی ئەمەریكا ڕاگەیاند، دۆناڵد تڕەمپیش پابەندبوونی خۆی بەو بڕیارەكانی كۆنگریس و ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران دەربڕی.

جۆسێف ڕۆبینێت بایدن جونیەر، لەدایکبووی 20ی تشرینی دووەمی ساڵى 1942ه‌، ناسراوه‌ بە جۆ بایدن، سیاسەتمەدارێکی دیارى ئەمه‌ریکییە. وەک 47ەمین جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کردووە لە کابینەکەی باراک ئۆباما لەنێوان ساڵانی 2009 بۆ 2017، وەک ئەندامێکی حیزبی دیموکرات. بایدن وەک سیناتۆرێک لە ئەنجوومەنی پیران سەر بە ویلایەتی دێلەوەیر خزمەتی کردووە لەنێوان ساڵانی 1973 بۆ 2009. دوای ئەوەی وەک کاندیدی دیموکراتەکان ھەڵبژێردرا وەک ڕکابەری دۆناڵد تڕه‌مپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی حه‌وتی تشرينى دووەمی ساڵى 2020 وەک براوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و 46ەمین سەرۆکی ئەمه‌ریکا دانرا.






وشە - محەمەد میران