ناریندرای مۆدی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیند رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ هیندستان گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی "كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا له دنیا" ده‌ست پێ ده‌كات.
کوتان بۆ 300 ملیۆن هاووڵاتی دەکرێ
به‌ره‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ له سێ هه‌زار و شه‌ش بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵمه‌تی كوتانی هاووڵاتییانی هیندی ده‌ستی پێ كردووه كه به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی كوتانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناو براوه.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و پۆلیس و كه‌سانی به‌ساڵاچوو كوتانیان بۆ ده‌كرێت، دواتر كوتان بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی هیندستان ده‌كرێت.
هیندستان له‌دوای چین، زیاترین رێژه‌ی دانیشتووانی له دنیادا هه‌یه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رای گه‌یاندووه، مه‌رج نییه سه‌رجه‌م یه‌ك ملیار و 350 ملیۆن هاووڵاتییه‌كه‌مان ڤاكسینه بكه‌ین.
له‌دوای ئه‌مه‌ریكا، هیند زیاترین ئاماری تووشبوون به كۆرۆنای لێ تۆمار كراوه و بڕیاره له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ، كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ زیاتر له 300 ملیۆن كه‌س بكات و هه‌ر كه‌سێكیشیان دوو ژه‌م ڤاكسینی لێ بدرێت.
هیند له هه‌ردوو پێكوته‌ی ئه‌كسفۆرد ئه‌سترازینكای به‌ریتانی و به‌هارات بیوتیكی هیندی كه به‌رهه‌می ناوخۆییه سوود وه‌رده‌گرێت، به‌ده‌ر له‌مه‌ش 60٪ی كۆی پێكوته رێ پێدراوه‌كانی دنیا له هیندستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.