زۆر كه‌س بۆ ماوه‌ی چه‌ند شه‌وێك به یه‌ك جله‌وه ده‌خه‌ون، پێیان وایه پیس نابێت و ئاساییه بۆ یه‌ك هه‌فته‌ش له‌به‌ری بكه‌ن، به‌ڵام پسپۆڕان ده‌ڵێن: مه‌ترسیی زۆره.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی
alsumaria بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پسپۆڕانی ته‌ندروستی دوای چه‌ندان توێژینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر دوو شه‌و زیاتر به یه‌ك جله‌وه بخه‌ون، پێستتان تووشی خوران و سووربوونه‌وه ده‌بێت.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، قوماشی جله‌كه كه به‌ر پێستی جه‌سته‌ت ده‌كه‌وێته‌وه، وا ده‌كات به‌كتریای زیانبه‌خش و پێستی مردوو له‌سه‌ر جله‌كه بنیشن، ئه‌گه‌ر چه‌ند شه‌وێكیش له‌سه‌ر یه‌ك هه‌مان جل له‌به‌ر بكه‌یته‌وه، ئه‌و به‌كتریا نیشتووه زیان به‌پێستت ده‌گه‌یه‌نێت و تووشی خورانت ده‌كات.
پسپۆڕان ده‌ڵێن، ئه‌و به‌كتریایه له‌سه‌ر جله‌كه‌وه بۆ پێستت و دواتر بۆ سه‌ر جێیه‌كه‌ت هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌م جله‌كه و هه‌م خۆت و هه‌م جێیه‌كه‌شت پیس ده‌كات، به‌پێی تێپه‌ڕینی كات ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی هه‌وكردنی پێستت بكات.
ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م كاره به‌رده‌وام بیت، ڕه‌نگه شووشتنی جله‌كانت له‌گه‌ڵ جله خاوێنه‌كانیشت باش نه‌بێت، چونكه به‌كتریاكان تا زیاتر بمێننه‌وه زیاتر ده‌نیشن، به شووشتنی ئاسایی خاوێن نابنه‌وه، به‌ڵكو بۆ جله‌كانی تر كه له‌گه‌ڵیدا ده‌شۆیت، ده‌گوازرێنه‌وه.
دووباره له‌به‌ركردنی جلێك بۆ چه‌ندان شه‌و، ته‌نیا مه‌ترسیی بۆ ته‌ندروستیت نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و خورانه‌ی تووشت ده‌كات و بۆنی ناخۆش بۆ جه‌سته‌ت له‌كاتی خه‌ودا دێنێت، ناهێڵێ به‌باش بخه‌ویت و مێشكت ئارام نابێ، بۆیه خه‌ویشت لێ بكه‌وێت پشوو ناده‌یت و خه‌وه‌كه‌ت ته‌ندروست نابێت.
پسپۆڕان ده‌ڵێن، باشتر وایه هه‌موو دوو شه‌و جارێك جلی خه‌وه‌كه‌ت بگۆڕیت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕووكه‌ش هیچ پیس نه‌بوو و ئاره‌قیشت پێوه‌ی نه‌كردبووه‌وه.