هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار سارا ته‌ڵایی پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌تی به‌ناوی هۆنراوه‌ی ره‌نگ بۆ تابلۆكانی كرده‌وه و تا مانگێك پێشه‌نگاكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند سارا ته‌ڵایی سه‌باره‌ت به پێشانگاكه‌ی، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و پێشانگایه له گاله‌ری جیهان كرایه‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌رهه‌می سه‌رده‌می كۆرۆنایه و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دوو هونه‌رمه‌ندی ڕووسی گه‌یشته قۆناغی كۆتایی و نمایش كرا.
روونیشی كرده‌وه كه پێشه‌نگاكه له 35 تابلۆی شێوه‌كاری له سێ جۆر قه‌باره‌ی گه‌وره‌دا پێكهاتووه به ناوه‌ڕۆكی سروشت، كولتوور، مێژوو.
ته‌ڵایی باسی له‌وه كرد، ئامانج له‌و پڕۆژه‌یه ده‌رخستن و ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتره له دیمه‌نه سیحراوی و سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی كوردستان و په‌یامێك بۆ پاراستنی سروشت هه‌روه‌ها زه‌ق كردنه‌وه‌ی جوانی ڕه‌سه‌نایه‌تی جلوبه‌رگی ژنانی كورد و ده‌رخستنی هه‌ندێك ئاسه‌واری گرنگی مێژووی.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه تا مانگێك له زانكۆی جیهان ئه‌و پێشه‌نگایه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر