له خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا به ئه‌نجامێكی گه‌وره به یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه دۆڕا.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 14ی خوله‌كه ئه‌نجام درا و یانه‌ی هه‌ولێر له بارودۆخێكی خراپ‌دا یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، به هۆی ئه‌وه‌ی 7 یاریزانی به هۆكاری جیاجیاوه به‌شداریی یارییه‌كه‌یان نه‌كرد.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ بوو، كه یانه‌ی هه‌ولێر هه‌لی گۆڵكردنیشی بۆ ره‌خسا، به‌ڵام سوودیان لێ وه‌رنه‌گرت.
له گێمی دووه‌مدا یانه‌ی جه‌وییه باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان سێ گۆڵ له رێگه‌ی یاریزانان ئه‌یمه‌ن حوسێن 2 گۆڵ و حوسێن جه‌بار تۆماریان كرد.
هاوكات یاریزانی هه‌ولێر ئێرتۆنی پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، كه ئه‌ركی یانه‌ی هه‌ولێری له یارییه‌كه‌دا قورس‌تر كرد.
به‌م شكسته یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ر به 17 خاڵ ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام یانه‌ی جه‌وییه بووه 28 خاڵ و به شێوه‌یه‌كی كاتی چووه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی خولی نایابی عێراق.