كاتێك دۆناڵد تره‌مپ له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه و زۆرترین سزای به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته سه‌پاند، هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دابوون كه ئابووری ئێران هه‌ره‌س ده‌هێنێت و وڵاته‌كه ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندی هه‌ژاری و نه‌داری و بێكاری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مه به‌وشێوه‌یه ده‌رنه‌چوو كه پێشبینی ده‌كرا، پرسیاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه كه تاران چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی كرد، وه‌ڵامه‌كه‌یش ڕوون و ئاسانه، ئه‌ویش به خستنه خزمه‌تی هه‌موو ئابووری عێراق بوو بۆ خزمه‌تی خۆی، تا به‌رگه‌ی سزاكان بگرێ، ئێسته‌یش كه ده‌بینین عێراق تووشی ته‌نگژه سه‌خته‌كه بوو له شوێنی ئێران و تارانیش ئاماده نییه كۆمه‌كی عێراق بكات له‌و ته‌نگژه قورسی تووشی هاتووه.
له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزاكان به‌های تمه‌نی ئێرانی به ته‌واوی ڕووی له دابه‌زین كرد، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و پاشه‌كشه‌ی ئابووری به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و هه‌ژاری و بێكاری به‌رۆكی خه‌ڵكی ئێرانی گرت، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه سزا به‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران سه‌پێنرا، ئیتر وڵاته‌كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گه‌وره‌ی نه‌ما، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ تاران توانی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ و وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد، كه دواجار به‌هۆی خراپی دۆخی ئابوورییه‌وه، تاران ناچار ده‌بێ خۆی داوای دانوستاندن و ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ واشنتن بكات، به ته‌واوی پێچه‌وانه ده‌رچوو.
له ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه سه‌خته، حكوومه‌تی تاران به په‌له له ڕێی میلیشیاكانی خۆی له
عێراق، هه‌نارده‌ی كاڵاكانی بۆ عێراق به ئاستێكی خه‌یاڵی به‌رز كرده‌وه و له ساڵی ڕابردوو بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات 13 ملیار دۆلار بووه، كه ئه‌مه‌یش چاره‌سه‌رێكی گه‌وره و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات بوو بۆ تاران و به ڕزگاركه‌ی تاران له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه له دوای كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، عێراق بووه‌ته دووه‌م گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری كاڵای نانه‌وتی له كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ردوولایش پلانیان داناوه بۆ ساڵی 2021 بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ 20 ملیار دۆلار به‌رز بكه‌نه‌وه.
له دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران، عێراق تاكه به‌ربه‌ستی هه‌ره‌سی ته‌واوه‌تی ئابووری ئێرانه
له ساڵی 2008 هه‌نارده‌ی كاڵای نانه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه و بۆ ته‌واوی وڵاتان قازانجه‌كه‌ی ته‌نیا 7.2 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، به‌ڵام له 2019 قازانجه‌كه ته‌نیا له عێراق بۆ نۆ ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه، به گشتی له 2008 عێراق ته‌نیا 15% كۆی كاڵای هه‌نارده‌كراوی ئێرانی بۆ ده‌هات، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 22% به‌رزبووه‌ته‌وه و به خێراییش زیاتر و زۆرتر ده‌بێت.
گرنگترین ئه‌و كاڵایانه‌ی ئێران هه‌نارده‌ی عێراقی ده‌كات، دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانیان له ناوخۆی عێراق زۆر قورس نییه و بگره زۆریش ئاسانه، به‌ڵام تاران له ڕێی میلیشیاكانه‌وه ڕێ نادات هیچ یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مه له ناوخۆی عێراق گه‌شه‌یان پێ بدرێت، كه برتیین له كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی و شیرنه‌مه‌نی و شوكۆلاته و فستف و چه‌ره‌زات و شیره‌مه‌نی و به‌روبومی كشتوكاڵی و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی و ده‌ریایی و كه‌لوپه‌لی پلاستیكی و ئاسن و كه‌لوپه‌لی بیناسازی و ده‌رمان. پێشتر عێراق له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه یه‌كێك بوو له وڵاته پێشه‌نگه‌كانی ناوچه‌كه و خۆی هه‌نارده‌كاریان بوو، به‌ڵام له دوای 2003ه‌وه و به دیاریكراویش له پاش سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێران، میلیشیاكان بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی زیاتر بۆ ئێران كۆ بكرێته‌وه، ڕێگریان كرد له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ناوخۆی كه وه‌به‌رهێنان له‌و سێكته‌رانه بكات، كه كه‌لوپه‌له‌كانیان له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده له كوردستان و عێراقیش زۆرجار جووتیاران بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه و حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بڕیاری به‌سوودیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رووبوومی ناوخۆیی ده‌ركردووه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان كارێكی ئاسان نییه و بگره زۆریش قورسه، چونكه به گشتی سنووری هاوبه‌شی عێراق و ئێران هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تره و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌سته‌مه.
ساڵانه تاران ملیاران دۆلار له هه‌نارده‌كردنی كاڵاكانی بۆ عێراق قازانج ده‌كات و له ڕێی میلیشیاكانیش ڕێ نادات كاڵاكان له ناوخۆی عێراق به‌رهه‌م بهێنرێن
بۆیه هێنانی به‌رهه‌می ئێرانی بۆ ناوخۆی عێراق به ڕێگه‌ی قاچاغ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدای بۆ گرنگیدان به به‌روبوومی ناوخۆی سست كردووه و ناتوانێ به‌ر به كاڵای ئێرانی بگیرێت، كه له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و جووتیاره عێراقییه‌كان له جه‌نگێكی قورسدایه و به‌هۆی میلیشیاكان و بانده‌كانی قاچاغیش به به‌رده‌وامی كاڵای ئێرانی براوه‌یه و زۆرترین ڕێژه‌ی له بازاڕ بڵاو ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان، سلێمانی و دیاله و واست و به‌سڕه گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی هاورده‌كردنی كاڵای ئێرانیش بۆ عێراق به‌شێوه‌ی قاچاغ و بێ هیچ پشكنین و ڕه‌چاوكردنی كوالێتی كاڵاكان میلیشیاكان له باشوور و قاچاغچییه‌كانیش له سنووری سلێمانی كه به‌پشتیوانی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو، هه‌موو جۆره كاڵایه‌ك ئاودیو ده‌كه‌ن و تا ئێسته‌یش نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵی ئه‌و دیارده‌یه بكرێت.