كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بڕیار و شێوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك و به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ده‌ڵێت: پارتی كه‌ركووك له داگیركاری ڕزگار ده‌كات.
كوردستان ئێسته له چ دۆخێكدایه و بۆچی هه‌ندێ لایه‌ن دژایه‌تیی ده‌كه‌ن؟
كوردستان به‌رده‌وامه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی، سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی ھه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و حكوومه‌تێكی ھه‌رێمی كوردستانی به‌ھێزی ھه‌یه، ھه‌موو له ھه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بودجه و شوێنه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك و خورماتوو و شنگال و شوێنه‌كانی تری كوردستان.
بۆچی ھه‌ندێك لایه‌ن دژایه‌تیی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن؟
ھه‌قه له‌و لایه‌نانه بپرسن، ئه‌وان ده‌زانن بۆچی دژایه‌تیی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ھه‌موو توانا و دڵسۆزی كار بۆ كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
پارتی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك؟
ئه‌وه به‌نده به ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك.
باره‌گاكانی پارتی له كه‌ركووك داگیر كراون، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه وه‌ریان ده‌گرنه‌وه؟
پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك ته‌نبا باره‌گا نییه، كه‌ركووك ده‌بێت ئاسایی بكرێته‌وه، پارتی ده‌یه‌وێ كه‌ركووك و بارهگاكانیشی له داگیركردن و له‌و دۆخه‌ی كه ئێسته تێیدایه، ڕزگار بكات.
پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چۆنه؟
هاوبه‌شن له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێتی ده‌ڵێ داوامان كردووه له پارتی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكات؟
ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم، حوكمڕانی له ھه‌رێمی كوردستان حوكمڕانییه‌كی دیموكراسییه .
سلێمانی بۆ پارتی تا چه‌ند گرنگی هه‌یه، كارتان كردووه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگه‌كانتان له‌و شاره زیاد بكات؟
ھه‌موو خاكی كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ی بۆ پارتی گرنگن، ھه‌موو لایه‌كیش مافی هه‌یه له ھه‌ڵبژاردن ھه‌موو ھه‌وڵێكی یاسایی بدات.
كه‌ركووك بۆ پارتی زۆر گرنگه و سێ ساڵه به‌جێتان هیشتووه، ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانتان نابێت؟
ڕاسته، كه‌ركووك بۆ پارتی و بۆ ھه‌موو كورد و كوردستانییهكی دڵسۆز زۆر گرنگه و له ھه‌موو شوێن و ھه‌موو ئاستێك، پارتی به‌رده‌وامیش له‌ھه‌وڵدایه كه‌ركووك له داگیركاری ڕزگار بكات.
ئه‌گه‌ر به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ن، ده‌نگه‌كانتان له كه‌ركووك زیاد ده‌كات؟
خه‌ڵكی كه‌ركووك دڵسۆز، زیندوو و به‌وه‌فان، باش ده‌زانن كه پارتی و كه‌ركووك ھیچ كات له‌یه‌كتر جیا نابنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر له ھه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شدار بین، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگی باش له‌و شاره به‌ده‌ست دێنین.
دیمانه/ هۆشیار عه‌لی