له نێو گه‌لی كورد ئیدیۆمێك هه‌یه كه ده‌ڵێ "به‌ری خۆر به بێژینگ ناگیرێت" هه‌رچه‌نده ئه‌مه بۆ مه‌به‌ستی تر به‌كار دێت، به‌ڵام به‌ستنه‌وه‌ی به خۆر و به‌رگرتن له گه‌یشتنی تیشكی خۆر به زه‌وی، شتێك بووه به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی مه‌حاڵ بووه و كه‌س بیریشی لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه جیاوازه و ساڵ دوای ساڵ زه‌وی گه‌رمتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه بیل گه‌یتسی خاوه‌نی مایكرۆسۆفت، پرۆژه‌یه‌ك پاره‌دار ده‌كات كه هه‌وڵی گرتنی به‌ری خۆر و گه‌یشتنی تیشكه‌كانی به سه‌ر زه‌وی ده‌دات.
پرۆژه‌كه به سه‌رشێتانه و كارێكی سه‌یر و نامۆ ناو ده‌برێ، چونكه زه‌وێ هێنده گه‌وره و زه‌به‌لاحه هه‌رگیز ناتوانرێ دابپۆشرێ و له تیشكی ڕۆژ داببڕێنرێت، ئه‌گه‌رچی هێشته ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام لایه‌نی تیۆرییه‌كه‌ی بریتییه له ڕه‌وانه‌كردنی 800 كه‌شتی ئاسمان و گه‌یاندنی ملیۆنان تۆن تۆزی ته‌باشیر بۆ به‌رزی 19 كیلۆمه‌تر له ئاستی ڕووی زه‌وی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له چینی ستراتوسفێر له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی، به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان، ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌یشتنی تیشكی خۆر به زه‌وی و پرۆسه‌ی تیشكدانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی دروست ده‌كات.
خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ملیاردێر بیل گه‌یتس ئه‌و پرۆژه‌یه پاره‌دار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ڕێژه‌یه‌ی كه مرۆڤایه‌تی پێویستیه‌تی تیشكی خۆر بگاته سه‌ر زه‌وی، نه‌ك وه‌كو ئێسته زۆر له پێویستی زیاتر بێ و به به‌رده‌وامی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی به‌رز بكاته‌وه.
به ملیۆنان تۆن كاربۆناتی كالیسیۆم له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
بیرۆكه‌كه نوكته و جێی پێكه‌نین نییه، بگره زانایان و پسپۆرانی زانكۆی هارڤارد كه به‌هێزترین زانكۆیه له جیهان پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به گه‌یشتنی كاربۆناتی كالیسیۆم كه له ته‌باشیر و تۆز و غوباره‌كه‌ی بوونی هه‌یه، ئه‌وا گه‌یشتنی تیشكی خۆر بۆ سه‌ر زه‌وی سنووردار ده‌كرێ و گۆی زه‌وی ساردتر ده‌كرێته‌وه و كێشه‌كانی گه‌رمبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی كۆتایی پێ ده‌هێنرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵسه‌نگێنراوه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری زانایانیش دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه له دوای جێبه‌جێكردنی به ترسناك ناو ده‌به‌ن، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مه ببێته هۆی دروستبوونی گازه ژه‌هراوییه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی و پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن كه زۆرترین دره‌خت و ڕووه‌كی سه‌ر زه‌وی له‌ناو بچێت، كه به تیشكی خۆر گه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئۆكسجین له‌سه‌ر زه‌وی ڕوو له كه‌مبوونه‌وه بكات و كێشه‌یه‌كی زۆر ترسناكتر له گه‌رمبوونی زه‌وی ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه، كه نه‌بوونی ئۆكسجینی پێویسته.
له مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی ساڵی ڕابردوو بۆ تاقیكردنه‌وه له ناوچه‌یه‌كی بچووك له نزیك شاری كیرونای وڵاتی سوید خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی سوید ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دا، پاش جێبه‌جێكردنی ئاسمانی ناوچه‌كه ڕه‌نگ و شێوازی گۆڕا، پاش ئه‌وه‌ی له به‌رزی نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر بڕێكی زۆری كاربۆناتی كالیسیۆم بڵاوكرایه‌وه.
ده‌یڤید كیس پسپۆری فیزیای جێبه‌جێكار له زانكۆی هارڤارد له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ئه‌م هه‌نگاوه زۆر مه‌ترسی ڕاسته‌قینه و گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ده‌ستكاری ئه‌ندازه‌ی ئاسمان ده‌كرێ و ئه‌و هه‌موو تۆز و غوباره له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی گرنگه و زه‌وی له گه‌رمبوون ڕزگار ده‌كات، به‌ڵام پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره، تا زیان و مه‌ترسییه‌كانی دوای خستنه بواری جێبه‌جێكردنی به ته‌واوی كه‌م بكرێته‌وه و نه‌هێلرێت، له‌به‌ر ئه‌وه نابێ په‌له بكرێ له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه.
ئه‌م پرۆژه‌یه زۆرێك له زانایان به مه‌ترسیداری ده‌زانن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه لێكه‌وته‌كانی زۆر ترسناكه
كاربۆناتی كالیسیۆم كه له‌و پرۆژه‌كه پشتی پێ ده‌به‌سترێ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌هێزی هه‌یه و تیشكی خۆر ده‌مژێ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌یداته‌وه، واته ئاراسته‌ی تیشكی ڕۆژ پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ملیاران تیشكه‌ی خۆر له چینی ستراتۆسفیر، گه‌رمبوونی ئه‌و توێژه هه‌وایه زۆر به‌هێز و چڕ ده‌كاته‌وه، ئاخۆ ده‌بێ ئه‌مه چ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌رگه هه‌وای پارێزه‌ری گۆی زه‌وی دروست بكات و لێكه‌وته‌كانی بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی چی بێت؟
فرانك كوتش توێژه‌ری سه‌ره‌كی له‌و پرۆژه‌یه گوتی، به دڵنیاییه‌وه تا ئێسته نازانین ده‌رئه‌نجامه‌كانی چی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی كه لێی دڵنیاین ئه‌وه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێكهاته‌ی كیمیایی له توێژی ستراتۆسفیر گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت و به جێگیری ده‌مێنێته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌یشتنی تیشكی خۆره بۆ سه‌ر زه‌وی و ساردكردنی هه‌ساره‌كه‌مانه، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك له‌سه‌ر ژیانمان.