دوێنێ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا به سه‌ردانێك فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسانی تری عێراق كۆ بووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كاندا چه‌ندان پرسی هه‌ستیار تاوتوێ كران و به‌ڵێنی زۆر به‌توركیا دراوه.
شه‌وی ڕابردوو خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا، دوای به‌غدا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌نی حكوومه‌تێكی به‌هێز، له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشوازی لێ كرا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له ھه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ھه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه و گه‌ڕه دیپلۆماسییه‌كانی ده‌ست پێ بكات.
خلوسی ئاكار كێیه؟
خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیایه له حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان له ساڵی 2018ه‌وه، پێشتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و دواتر سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا بووه له ساڵانی 2015 بۆ 2018.
خلوسی ئاكار له ساڵی 1952 له ویلایه‌تی قه‌یسه‌ری له دایك بووه، له ساڵی 1972 پێوه‌ندی به قوتابخانه‌ی سه‌ربازی هێزه وشكانییه‌كانه‌وه كردووه، چه‌ندان پۆستی گرنگی وه‌رگرتووه له ریزه‌كانی سوپای توركیادا.
له ساڵی 2007 ئاكار بوو به به‌رپرسی یه‌كه‌می هێزه وشكانییه‌كانی توركیا، له ساڵی 2011 پله‌ی فه‌ریقی یه‌كه‌می وه‌رگرت. له ساڵی 2015 ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ربازی توركیا كۆبوونه‌وه و به‌په‌له ئه‌ویان كرد به سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا.
خلوسی ئاكار ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له هه‌ره‌س پێهێنانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018، پیاوێكی متمانه پێكراو و یه‌كه‌می ئه‌ردۆغانه، به‌رده‌وام بۆ پرسه هه‌ستیاره‌كان ڕاوێژی تایبه‌تی پێ ده‌كرێت. له‌پای ئه‌و وه‌فا و سۆزه‌ی هه‌یه‌تی بۆ نیشتمان و خاك و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌ردۆغان له ویلایه‌تی قه‌یسه‌ری مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی به‌ناوی كرده‌وه.
ئاكار، سه‌ربازێكی كۆنی شۆڕشی بۆسنه و هه‌رسك بووه، پیاوێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ بووه تا ئێسته‌یش.
له به‌غدا چی گوزه‌را
خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدای كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگریی عێراق كۆ بووه‌وه به هیوای ئه‌وه‌ی له به‌غداوه كۆنترۆڵی سنووره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌م جۆره‌ش پارتی كرێكارانی كوردستان گۆشه‌گیر بكات. به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و به ناچاری و بوونی پێگه‌ی به‌هێزی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و لاوازی و ئاڵۆزی سیاسه‌ته‌كانی به‌غداوه، له هه‌ولێر به فڕۆكه‌وه نیشته‌وه.