بڕیاره ئه‌مشه‌و سه‌عات هه‌شت به‌كاتی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن 46ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه بچێت، جیاواز له پێشوو به‌هۆی چه‌ند ڕووداوێكی سیاسی و ته‌ندروستی رێوڕه‌سمه‌كه جیاواز ده‌بێت.
تره‌مپ ڕۆیشت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی ماڵئاوای بكات كۆشكی سپی جێهێشت، تره‌مپ نامه‌یه‌كی له دوای خۆی جێهێشتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
به پڕۆژه‌ی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه
یه‌كه‌مجاره له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا سه‌رۆكێك چاوه‌ڕوانی رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكێكی تر نه‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نیگه‌رانی دروست كردووه ئه‌وه‌یه لایه‌نگرانی تره‌مپ هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی توندڕۆیی سه‌یری پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
تره‌مپ ڕای گه‌یاند كه له داهاتوودا به پڕۆژه‌ی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌یشی گوت" هیواداره جێهێشتنی كۆشكی سپی ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه‌ی نه‌بێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی دیمه‌نه‌كانی ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدنی نه‌گرت، بڕیاری داوه كه له‌ماڵه‌كه‌یدا له فلۆریدا ده‌ست به پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بكات.
ئه‌و هه‌نگاوه بۆ تره‌مپ به‌قورس دانانرێ، چونكه به‌پێی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر بۆی هه‌یه خۆی كاندید بكاته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بێته‌وه، چونكه ئێسته چه‌ندان سكاڵای له دژ تۆمار كراوه.
بایدن له دووره‌وه سوێند ده‌خوات
جیاوازییه‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن له ناوچه‌كانی نزیك به ناشناڵ مۆڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته كۆشكی سپی، هه‌ر له نزیك ناشناڵ مۆڵ هه‌زاران ئاڵای ئه‌مه‌ریكا له زه‌وی چه‌قێنراون.
ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن جیاواز له سه‌رۆكه‌كانی تری ئه‌و وڵاته ساز ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ك به‌هۆی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌لایه‌كی تریش به‌هۆی ئه‌و گرژییانه‌ی دوای په‌لاماره‌كه‌ی رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه‌ی لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ر بینایه‌ی كاپیتاڵ.
بایدن له دووره‌وه به‌هۆی ره‌وشی ته‌ندروستی وڵات سوێند ده‌خوات و كۆشكی سپیش له‌به‌رده‌م ره‌وشێكی ته‌ناهیی تونددایه.
پێشتر وڵیه‌م واكه‌ر، فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی نیشتمانی واشنتن دی سی پایته‌خت گوتی "پاسه‌وانان له هه‌موو 50 ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه هاتوون تا پشتگیری له پاسه‌وانی نیشتمانی پایته‌خت بكه‌ن و كۆشكی سپی بپارێزن".
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كردبوو كه نیگه‌رانییه ته‌ناهییه‌كان وایكردووه ژماره‌ی پاسه‌وانان له 10 هه‌زاره‌وه بۆ 25 هه‌زار پاسه‌وان زیاد بكرێن.
ئه‌گه‌ر له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به هه‌زار میوان هاتبن، ئه‌وه له كاتی سوێندخواردنی بایدن ته‌نیا هه‌زار میوان به‌شدارن. وا دانراوه لیدی گاگا، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئه‌و وڵاته سروودی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌ش بكات.
له‌ته‌مه‌نی خۆمان سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌بینین
كورد و بایدن
ڕاسته ئه‌مڕۆ بایدن ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی فریای پرسه ده‌ره‌كییه‌كان بكه‌وێ، كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی گه‌وره‌ی له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر شانه، كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ی تری سیاسیی كه پێویسته له‌ناو ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ر بكرێن به‌شێكی سه‌ره‌كین له ئه‌ركه‌كانی بایدن.
زۆرێك له وڵاتانی دنیا چاویان له هه‌نگاوه‌كانی بایدنه، به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی تره‌مپ ده‌یبینن. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه هاوشێوه‌ی زۆرێك له وڵاتان ئومێد له‌سه‌ر داهاتووی بایدن هه‌ڵچنراوه.
به‌ڵگه‌ی به‌هێزی كورد بۆ ئه‌وه‌ی ئومێدی هه‌بێت ئه‌وه‌یه كه جۆ بایدن ئه‌وكاته‌ی كه سیناتۆر بوو له ئه‌نجوومه‌نی پیران له ساڵی 2006 پێشنیازی دروستكردنی سیسته‌مێكی به‌هێزی فیدراڵی سێ ناوچه‌یی بۆ عێراق كرد. پێشنیازه‌كه‌ی به‌جۆرێك بوو كه كورد و شیعه و سوننه له‌سێ هه‌رێمی جیاواز خۆیان خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
هه‌روه‌ها له مێژووی كاری سیاسیی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ته‌نانه‌ت له دیدارێكدا به سه‌رۆك بارزانی گوتووه، من و تۆ له‌ته‌مه‌نی خۆمان سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌بینین.
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسیی پێی وایه كه له‌سه‌رده‌می بایدن دنیا جیاوازتر ده‌بێت له ڕووی سیاسییه‌وه. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، ئه‌گه‌ر بایدن له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تی پێشووی مابێت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه كورد قازانجێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا كێیه؟
جۆ بایدن له سكرانتۆن له ویلایه‌تی پنسلڤانیا له 1942 له‌دایك بووه، سه‌ره‌تا له 1969 وه‌ك پارێزه‌ر كاری كردووه، دوای ئه‌وه له 1970 بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی نیوكاسڵ، دوای سێ ساڵ و بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانی سیاسی بووه ئه‌ندامی ئه‌نجووومه‌نی پیران، ئه‌وكات بچووكترین سیناتۆر بووه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا و توانی بۆ شه‌ش خول له‌وێ بمێنێته‌وه.
له 1988 بایدن یه‌كه‌مجار وه‌ك كاندیدی پارتی دیموكرات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كرد، له 2008 جارێكی تر كاندید كرایه‌وه، به‌ڵام هه‌ردووجار شكستی هێنا، له 2017 نیازی خۆی بۆ به‌شداریكردن بۆ سێیه‌مجار له هه‌ڵبژاردن بۆ 2020 راگه‌یاند، بایدن كه به مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ ژناندا ناسراوه، هه‌شت ساڵ له كۆشكی سپی وه‌ك جێگری ئۆباما كاری كرد.
بایدن كه وه‌ك جێگری باراك ئۆباما، یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێستی ئه‌و وڵاته، كاری كرد، كامالا هاریسی، وه‌ك جێگری خۆی دیاری كردووه، كه كه‌سێكی ئاسیایی لاتینییه، به‌وه‌یش پێكهاته‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆلای خۆی راكێشا.