یانه‌ی ئه‌لكۆیانۆ، كه یانه‌یه‌كی پله سێی ئیسپانیایه، یانه‌ی ریال مه‌دریدی له جامی شای ئیسپانیا كرده ده‌ره‌وه و لێی برده‌وه.
له قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به یانه‌ی ئه‌لكۆیانۆی پله سێ دۆڕا و له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرایه ده‌ره‌وه.
ریال مه‌درید سه‌ره‌تا به پێكهاته‌یه‌كی نیمچه یه‌ده‌گ یارییه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد، كه له خوله‌كی 45+1 میلیتاوی به‌رگریكار گۆڵی ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 80 سۆلبیس گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ ئه‌لكۆیانۆ هێنایه‌وه.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی به یه‌كسانی كۆتایی هات و چووه كاتی زیادكراو، له‌وێشدا هه‌رچه‌نده ئه‌لكۆیانۆ یاریزانێكی به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام له خوله‌كی 115، كازانۆڤا گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ تیپه پله سێیه‌كه تۆمار كرد و گه‌یشتنه قۆناغی 16.
یه‌كه‌مجار نییه ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر تیپه پله دوو و پله سێیه‌كانی ئیسپانیا له پاڵه‌وانیه‌تیی جامی شا ده‌رده‌كرێت و پێشتریش به‌رامبه‌ر ئه‌م تیپانه شكستی هێناوه.