سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه به‌غدای پایه‌ته‌ختی عێراقیان هه‌ژاند كه یه‌كیان خۆكوژی بووه، له‌و ته‌قینه‌وانه قوربانیش هه‌یه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه له شاره‌ی به‌غدا روویان دا كه له ناوچه‌ی باب شه‌رجی له گۆڕه‌پانی فڕۆكه‌خانه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی به پێگه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان خۆكوژی بووه كه ناوچه‌ی باب شه‌رجی گرتووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتوویه‌تی، به‌دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له نزیكی هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تره و تا ئێسته نازانرێ به‌هۆی چییه‌وه بووه، بووه‌ته هۆی كوژرانی 12 كه‌س و برینداربوونی 20 كه‌سی تر.
به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، زانیارییه‌كان سه‌ره‌تایین و دوور نییه زیانه‌كان به‌رزتر ببنه‌وه.