له عێراق به‌هۆی بڕیاره ناجێگیره‌كانی بانكی ناوه‌ندی و له هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی، له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی زێڕ جووڵه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ بۆ هه‌ر ئۆنسێك له دنیادا هه‌زار و 873 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕ كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چواری كانوونی دووه‌م، دیار فه‌رهاد باڵه‌كی بریكاری زێڕنگری سه‌رباز، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 له نرخه‌كه‌ی چوار هه‌زار دیناری عێراقی به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بۆ مسقاڵێك 15 هه‌زار دیناری عێراقی به‌رز بووه‌ته‌وه.
بۆ هه‌ر مسقاڵێك زێڕ نرخه‌كه‌ى 15 هه‌زار دیناری عێراقی به‌رز بووه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی دا، "ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18 به 327 هه‌زار دیناری عێراقییه، عه‌یاری 21 به 382 هه‌زار دیناری عێراقییه و عه‌یاری 22 به 400 هه‌زار دیناری عێراقییه، هه‌روه‌ها عه‌یاری 24 به 437 هه‌زار دیناری عێراقییه".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، یه‌ك لیره‌ی ڕه‌شادی عه‌یار 21 به 550 هه‌زار دیناری عێراقییه، شایانی باسه له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژی ڕابردووه‌وه نرخی یه‌ك لیره 22 هه‌زار دینار له مسقاڵێك به‌رز بووه‌ته‌وه ، له‌ماوه‌ی ته‌نیا 24 سه‌عاتی ڕبردوودا نرخی هه‌ر لیره‌یه‌ك شه‌ش هه‌زار دینار به‌رز بووه‌ته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌كه پێوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار هه‌یه له به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ڕووداوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ست به‌كاربوونی جۆ بایدنیشین له‌وانه‌یه گۆڕانكاری ڕژد دروست بكات.
پێویسته بگوترێ له ئابی ئه‌مساڵ به‌های هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بۆ دوو هه‌زار و 80 دۆلار هه‌ڵكشابوو كه به به‌رزترین نرخ له مێژووی ئه‌و كانزایه هه‌ژمار ده‌كرێت.