یانه‌ی ئه‌فرۆدێتی شاری سلێمانی، كه له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌شداره، نووسراوی پێشكه‌شی یه‌كێتیی تۆپی پێ كردووه و داوای كشانه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان به وشه سپۆرتی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینیی رابردوو یانه‌ی ئافرۆدێت له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ناهی له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان یارییان نه‌كرد، دواتر نووسراوێكی فه‌رمییان داوه‌ته یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان و پاشه‌كشه‌ی خۆیان له خوله‌كه راگه‌یاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی شه‌مووی داهاتوو یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی یانه‌ی ئه‌فرۆدێت له خولی فوتساڵی كچانی كوردستان بدات.
یانه‌ی ئافرۆدێت یانه‌یه‌كی شاری سلێمانییه و تایبه‌تمه‌نده به وه‌رزشی ئافره‌تان.
به پێی زانیارییه‌كانیش هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی یانه‌كه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تیپه‌كه له خولی فوتساڵی كچانی عێراقیش به‌شداره و جۆرێك له ئاڵۆزی له خشته‌ی یارییه‌كانیان له هه‌ردوو خولدا بۆ دروست بووه.
به پێی رێنوێنییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، هه‌ر یانه‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی خول پاشه‌كشه بكات، یه‌ك پله داده‌به‌زێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشه‌كشه‌كه له كاتی ده‌ستپێكردنی خولدا بوو، دوو پله داده‌به‌زێت، ئه‌گه‌ریش خوله‌كه ته‌نیا دوو پله‌ی هه‌بوو، واته پله‌دوو و پله‌سێی نه‌بوو، ئه‌وا یانه‌كه یه‌ك پله داده‌به‌زێت و یه‌ك وه‌رزیش له به‌شداریكردن له خوله‌كه دوور ده‌خرێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێبژاردنی ماددیشی ده‌كه‌وێته سه‌ر، كه له نێوان دوو تا پێنج ملیۆن دیناره.