سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی شاری به‌غدا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆر دژی ژیانه و دوژمنی هه‌موو لایه‌كمانه.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌دا ڕای گه‌یاندووه، به‌داخێكی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ـی كانوونی دووه‌می 2021 له ئه‌نجامی دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری به‌غدا، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیی بێ تاوان شه‌هید و بریندار بوون، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه تیرۆریستییانه ده‌كه‌م، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و ڕووداوانه ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم".
تیرۆر دژی ژیان و ئاسووده‌یی و ئارامییه
"تیرۆر دژی ژیان و ئاسووده‌یی و ئارامییه و دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌كمانه، بۆ له‌ناوبردن و ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر، هاوئاهه‌نگی به‌رده‌وامی هه‌موو لایه‌ك پێویسته". سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هیوادارم به هه‌وڵی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به زووترین كات ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ن به سزای خۆیان بگه‌ن.