راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا ئه‌مڕۆ باسی له‌وه كردووه، دوای شكسته‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید، داهاتووی زیدانی راهێنه‌ری تیپه‌كه له مه‌ترسیدایه.
ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو له قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا، به یانه‌ی ئه‌لكۆیانۆی پله سێ دۆڕا و كرایه ده‌ره‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت، كه له كه‌ته‌لۆنیا ده‌رده‌چێت، نووسیویه‌تی، ئه‌و ئاسته خراپه‌ی ریال مه‌درید تێیدا ده‌ركه‌وت، به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه‌ی دووچاری دڵه‌ڕاوكێ كردووه، كه ئه‌مه دووه‌م شكستی تیپه‌كه‌یه له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بیلباویش جامی سوپه‌ری دۆڕاند.
راپۆرتی رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، داهاتووی زیدان كه‌وتووه‌ته ژێر پرسێاریكی گه‌وره له یانه‌كه‌یدا، به جۆرێك، بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه، پێش به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ له تیپه‌كه دووری بخه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، له دوای یاریی داهاتووی تیپه‌كه به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بریار له باره‌ی داهاتووی زیزۆ له تیپه‌كه ده‌دات.
ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه رائوول گۆنزالێز، راهێنه‌ر كاستیا ریال مه‌درید، شوێنی زیدان بگرێته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی فووت مێركاتۆ، بڵاوی كرده‌وه، راپرسییه‌ك ئه‌نجام دراوه و تێیدا 60%ی به‌شداربووان، كه پێده‌چێت هانده‌ری ریال مه‌درید بن، داوای دوورخستنه‌وه‌ی زیدان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا ئاست و ئه‌نجامه‌كانی تیپه به‌ره‌و باشبوون نه‌بات.